خەندان-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە و بەوهۆیەوە کاتژمێرەکانی کارەبا کەمدەکات.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "کۆمپانیای دانەگاز لە چوارچێوەی چاکسازی لە کێڵگەکانی، بۆ ماوەی 29 کاتژمێر بڕی 150 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز کەمدەکاتەوە، بەهۆیەوە 600 مێگاوات توانای بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە".
هەوڵ دەدات ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەوڵ دەدات ئەم پڕۆسەیە کەمترین کاریگەریی لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبێت.