هەواڵی ئەمڕۆ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای ئاستی قەرزی پەسەندکرد

12:32 - 01/06/2023

3314جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان یاسای ئاستی قەرزی پەسەندکرد کە لەلایەن جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان و کیڤن مەککارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رێککەوتنی لەسەرکرابو.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسای سنوری قەرزی فیدڕاڵیی بۆ ماوەی دو ساڵ دوادەخات، بەوەش حکومەت رێگا دەدات بێ دیاریکراو قەرز بکات و بەپێی پێویست و پابەندییەکانی قەرزە بداتەوە".

314 ئەندام لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا و 117 ئەندامیش دژی یاساکە دەنگیاندا
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا 314 ئەندام لە بەرژەوەندی یاساکە دەنگیاندا و 117 ئەندامیش دژی یاساکە دەنگیاندا.
سنوری قەرزکردنی 31 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار تا مانگی یەکی ساڵی 2025 رادەگرێت 
ئەم پرۆژەیاسایە، سنوری قەرزکردنی 31 ترلیۆن و 400 ملیار دۆلار تا مانگی یەکی ساڵی 2025 رادەگرێت و خەرجییەکانی فیدڕاڵیی بە بڕی یەک تریلیۆن و 500 ملیار دۆلار لە ماوەی یەک دەیەدا، کەمدەکاتەوە.

هەفتەی رابردو جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی ئاستی قەرزی 31.4 ترلیۆن دۆلار و سنوردارکردنی خەرجییەکانی حکومەت بۆ دو ساڵی داهاتو.

نیشانەکردن

ئەمریکا