خەندان-
نێچیرڤان بارزانى پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجامدا و هیواى خواست ساڵیادی یەکێتی ببێته هانده‌رى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌کێتى.
سه‌رۆکایەتى هه‌رێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ یادى 48 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌کێتى، پیرۆزبایى له به‌ڕێزیان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکرایه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانى: ئه‌م یاده ببێته هانده‌رى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى پارتى و یه‌کێتى
لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، نێچیرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه "وێڕاى ئاماژه‌دان به خه‌بات و مێژوى یه‌کێتیى، سه‌رۆک مام جه‌لال و پێگه و ڕۆڵى به بیر هێنایه‌وه و هیواى خواست ئه‌م یاده ببێته هانده‌رى ته‌بایى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزیى لایه‌نه سیاسییه‌کان، به‌تایبه‌تى پارتى و یه‌کێتى".
سه‌رۆکى یه‌کێتی سوپاس و پێزانینى بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربرى
لایخۆیه‌وه سه‌رۆکى یه‌کێتی به ناوى خۆى و سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتییه‌وه، سوپاس و پێزانینى بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربرى و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست.
یەکێتی لە 1ی 6ی 1975 دامەزرا
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە 1ی (حوزەیران/6)ی 1975دا دامەزرا لەکاتێکدا، کە پێکهاتبون لە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان، چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بون لە کوردستانی عێراق، لە بنەڕەتدا پارتەکە زیندوترین جوڵانەوەی سیاسی بو کە وردەوردە بەرەو ھاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ.