خەندان-
بەندکراوێکی ژن بە ناوی زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان کە سزای لەسێدارەنی بەسەردا سەپێندرابو، لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و لیخۆشبونی بنەماڵەی کوژراو، لە سزای سێدارە ڕزگاریبو و لە بەندیخانە ئازادکرا.
رکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ چوارشەممە زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان، دوای لێخۆشبونی بنەماڵەی کوژراو سزای لەسێدارەدانەکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندیخانەی ژنانی ناوەندیی ئورمیە ئازادکرا.
زیبا ئختیاری ماوەی دو ساڵ و شەش مانگی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕاندوە
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیبا ئختیاری ماوەی دو ساڵ و شەش مانگی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕاندوە.
پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەستبەسەرکرابو
زیبا ئختیاری پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەستبەسەرکرابو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای لەسێدارەنی بەسەردا سەپێندرابو.