خەندان-
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە کیێڤی پایتەختی کردە ئامانج، سێ کەس کوژراون کە دو منداڵیان تێدابو.
ئیدارەی سەربازی کیێڤ لە پەیامێکدا لە رێگەی تێلێگرامەوە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆردومانی روسیاوە "لە ناحیەی دێسنیانسکی سێ کەس کوژراون و چواری دیکەش برینداربون".
دو منداڵەکە لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵان 12 بۆ 13 ساڵاندان
ئاماژەی بەوەشکردوە، دو لە سێ کوژراوەکە "منداڵ بون لە نێوان تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵان و 12 بۆ 13 ساڵاندان".
سێ کوژراو دۆزراونەتەوە کە دو منداڵیان هەیە و چوار برینداریشیان هەیە
لایخۆیەوە ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی پایتەخت لە ڕێگەی پەیامێکەوە رایگەیاند، "بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکانی تیمەکانی فریاکەوتن، سێ کوژراو دۆزراونەتەوە کە دو منداڵیان هەیە و چوار برینداریشیان هەیە".
کیێڤ لەم هەفتەیەدا بە چەند موشەکێکی ڕوسی کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە، روسیا دەڵێت، لەوەڵامی ئەو هێرشانەیە کە ئۆکرانیا لە رێگەی فڕۆی بێفڕۆکەوانەوە دەیکاتە سەر ناوچە سنوریەکانی.