واشنتن: فڕۆکەیەکی جەنگی چینی مانۆڕێکی شەڕانگێزانە لە نزیک فڕۆکەیەکی ئەمریکی ئەنجامدا

12:21 - 31/05/2023

4101جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرماندەیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هیندستان و زەریای هێمن ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی چینی لە نزیک فڕۆکەیەکی چاودێری ئەمریکا لە ئاسمانی دەریای چین "مانۆڕێکی دوژمنکارانە"ی ئەنجامداوە.

فەرماندەیی ئەمریکا لە هیندستان و زەریای هێمن رایگەیاند، "فڕۆکەوانێکی چینی کە فڕۆکەیەکی جەنگی J-16ی دەفڕاند، لەکاتی ڕێگریکردن لە فڕۆکەیەکی جۆری RC-135ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، لە 26ی ئایاردا مانۆڕێکی شەڕانگێزی ناپێویست ئەنجامدا".

فڕۆکەوانە چینییەکە ڕاستەوخۆ لە پێشەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکەدا فڕیوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "فڕۆکەوانە چینییەکە ڕاستەوخۆ لە پێشەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکەدا فڕیوە و ناچاریکردوە بە گێژاودا بفڕێت".
فڕۆکە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنی سەلامەت و ڕۆتینی بەسەر دەریای باشوری چین ئەنجامدەدا
فەرماندەیی ئەمریکا هەروەها پشتڕاستی کردەوە، کە فڕۆکە ئەمریکییەکان "ئۆپەراسیۆنی سەلامەت و ڕۆتینی بەسەر دەریای باشوری چین، لە ئاسمانی نێودەوڵەتی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدەدا".
ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فڕین و گەشتکردن و کارکردن بە سەلامەتی و بەرپرسیارانە
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فڕین و گەشتکردن و کارکردن بە سەلامەتی و بەرپرسیارانە لە هەر شوێنێک یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگەی پێبدات"، پێشبینیش دەکات هەمو وڵاتانی ناوچەی هیندستان و زەریای هێمن ئاسمانی نێودەوڵەتی بە سەلامەتی و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەکاربهێنن.
گرژییەکانی نێوان واشنتن و پەکین پەرەیسەندوە
گرژییەکانی نێوان واشنتن و پەکین لەسەر پاڵپشتی سەربازیی ئەمریکا و فرۆشتنی چەکی بەرگری بە تایوانی خۆبەڕێوەبەر پەرەیسەندوە.
پەکین سەروەری خۆی لەسەر دەریای باشوری چین کە ناکۆکی لەسەرە، دوپاتدەکاتەوە
پەکین سەروەری خۆی لەسەر دەریای باشوری چین کە ناکۆکی لەسەرە، دوپاتدەکاتەوە، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و جۆو بایدن هاوتا ئەمریکییەکەی لە پەراوێزی کۆبونەوەی وڵاتانی جی 20ی لە مانگی تشرینی دوەمی ڕابردو لە ئەندەنوسیا کۆبونەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا سەردانەکەی بۆ پەکین هەڵوەشاندەوە، دوای ئەوەی ئەمریکا باڵۆنێکی سیخوڕی چینی کە بەسەر ئاسمانی ئەمریکادا فڕیبوی خستە خوارەوە، دواتر لەگەڵ وانگ یی ڕاوێژکاری باڵای کاروباری دەرەوەی حزبی شیوعی چین لە نەمسا کۆبوەوە.

نیشانەکردن

چین ئەمریکا