شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى ئێران دەکات

11:59 - 30/05/2023

2983جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژی چوارشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژورە بازرگانییەکان سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی کۆدەبێتەوە.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە پێناو پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بە مەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێم و کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەروازەی سنورییەکان، سبەى چوارشەممە شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات".

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان
شاندەکەی هەرێم پێکهاتوە لە سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژورە بازرگانییەکان و لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی  و پارێزگارانی (ئازەربایجانى رۆژئاوا (ئورمیە)، کرماشان، سنە) لەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی گفتوگۆ دەکەن.
 سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هەن
لە ئێستادا سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هەن، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە رێگەیانەوە دەکرێت، کە پێکهاتون لە پەروێزخان لە سنوری گەرمیان، حاجی ئۆمەران لە سنوری هەولێر و باشماخ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، جگە لە بونی ژمارەیەک دەروازەی نیمچە فەرمی کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێوە دەکرێن.