ئەمریکا چوار پێشنیاز لەبارەی کەمپێکی ئاوارەکان رەتدەکاتەوە

01:44 - 30/05/2023

3537جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چوار پێشنیازی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵ لە سوریا کە کەسوکار و بنەماڵەی سەرکردە باڵاکانی داعش لەخۆدەگرێت رەتکردۆتەوە. 

تورکی عوتبی سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، "کەمپی هۆڵی سوریا وەک مایەی نیگەرانی هەمو وڵاتانی ناوچەکە بە عێراقیشەوە دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێداگریی ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی کەمپەکە لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکانی خۆیەتی، بۆ وروژاندنی ئاژاوە و ناسەقامگیری، بۆ بەردەوامکردنی زەبری ڕەوتێکی توندڕەوی". 

 کۆشکی سپی چوار داواکاری نێودەوڵەتی ڕەتکردەوە، لەنێویاندا عێراق

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆشکی سپی چوار داواکاری نێودەوڵەتی ڕەتکردەوە، لەنێویاندا عێراق، بۆ هەڵوەشاندنەوەی کەمپی هۆڵی سوریا، بەتایبەتی لەگەڵ بونی زیاتر لە 25 هەزار کەس کە لە ژینگەیەکی توندڕەودا دەژین کە هەڕەشە لە دامەزراندنی نەوەی چوارەمی تیرۆرستانی داعش دەکەن.

کەمپی هۆڵی سوریا یارییەکی ئەمریکییە، عێراقیش زۆرترین کاریگەری لەسەر دەبێت

ئەوەشیخستەڕو، کەمپی هۆڵی سوریا یارییەکی ئەمریکییە، عێراقیش زۆرترین کاریگەری لەسەر دەبێت، بەهۆی ئەوەی هاوسنورە لەگەڵیدا، هەربۆیە پێویستە ڕێکارەکان توندکردنەوەی سنورەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەر دزەکردنێکی تیرۆریستان توندبکرێنەوە.

كه‌مپی هۆل یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین كامپه‌كان كه‌ خێزان و ئه‌ندامانی داعشی تێدایه‌ له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا "رۆژئاڤای كوردستان" زیاتر له‌ 60 هه‌زار هاوڵاتی سوری و هه‌ڵگرانی ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆری وڵاتانی جیانی تێدایه‌، له‌نێویاندا 30 هه‌زار و 738 كه‌سیان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا