عەممار حەکیم: ئاساییە ئەگەر بودجە بەپێی خواستی هەمولایەنەکان نەبێت

08:46 - 30/05/2023

1672جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، بابەتێکی زۆر ئاساییە کە بودجەی عێراق نەتوانێت خواستی هەمو هێزە سیاسییەکان بەدی بهێنێت و ئەوەی گرنگە بەرۆڵێکی نیشتمانیانەوە بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە.

عەممار حەکیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی قاهیرە ڕایگەیاند، "ڕێککەوتن لەسەر بودجە، سەرەڕای هەمو ئاڵۆزییەکان، بەڵگەی سەرکەوتنی ئەزمونی سیاسی ئێستای عێراق دەگەیەنێت، لەهەمانکاتیشدا کارێکی ئاساییە ئەگەر بودجە خواستەکانی هەمو هێزە سیاسییەکان بەدینەهێنێت".

جیاوازی لە تەرخانکردنەکان وایکردوە کە نەتوانرێت خواستی هەمولایەک بەدی بهێنێت

وتیشی، "بودجەی ئەمساڵ بەهۆی قەبارەکەیەوە گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت لەمێژوی عێراقدا، لەهەمانکاتیشدا فرە ڕەهەندی و جیاوازی لە تەرخانکردنەکان وایکردوە کە نەتوانرێت خواستی هەمولایەک بەدی بهێنێت، بەڵام ئەوەی گرنگە زۆرینەی لایەنەکان پشتیوانی بن و لەگەڵ تێپەڕاندنیدا بن تا بتوانرێت بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە".

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق لە ئێستادا بەرجەستەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانە

عەممار حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق لە ئێستادا بەرجەستەی لێکتێگەیشتنی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانە و هیوادارە بودجەی نوێ پەسەند بکات بۆئەوەی گەورەترین بودجە بێت لە مێژوی عێراقدا.

ەردو ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 کە شەوی پێنجشەممەی رابردو لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکران، مشتومڕی زۆریان بەدوای خۆیدا هێنا و نوێنەرانی پارتی و یەکگرتوی ئیسلامیش لە لیژنەکە کشانەوە، هەردو فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نوێش دەنگیانپێدا.

لەلای خۆشیەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دوێنێ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "گۆڕانکاریەکان جگە لەوەی نادەستوری و نایاسایین هێندەی بەربەست و لوغمی بۆ رێککەوتنی هەردو دروستکردوە هیچ ئاسانکاریەکی بۆ دروستنەکردوە، جارێکی دیکە گومانی بۆ ئێمەی کورد دروستکردوە کە ئەو کەسانەی لەگەڵ مانەوەی کوردن لەگەڵ عێراقدا یان ئەوانەی برایەتی کورد و عەرەبیان بەجددی وەرگرتوە لەو بڕوایەدام وەکو ئێمە نیگەرانن، ئەمە بۆ نزیکبونەوەی هەرێم و بەغدا نیە بەڵکو بۆتێکدانی پەیوەندی نێوان هەردو و بەغدایە".

نیشانەکردن

عێراق