خەندان-
دواجار جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، دوای ماوەیەک لە مشتومڕێکی بەردەوام، دانی بەوەدانا کە کوڕەکەی بەهۆی شێرپەنجەی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە، نەک وەک پێشتر بانگەشەی بۆ دەکرد، لەریزەكانی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كوژرابێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردۆتەوە، جۆو بایدن دواجار دانی بە هۆکارەکانی مردنی کوڕەکەیدا نا، دوای 11 مانگ لە دوایین لێدوانی پێشوتری كە لە میانەی وتارێکدا بو لە بنکەیەکی ئەمریکی لە ژاپۆن و ئەوكات وتی، "کوڕەکەی لە عێراق لە کاتی شەڕە سەربازییەکاندا کوژراوە".
پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە کوڕەکەی بەهۆی عێراقەوە گیانی لەدەستداوە
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرەڕای دانپێدانانی جۆو بایدن بە هۆکارەکانی مردنی کوڕەکەی، بەڵام هێشتا پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە کوڕەکەی بەهۆی عێراقەوە گیانی لەدەستداوە.
شێرپەنجەی مێشکی کوڕەکەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە گازە ژەهراویەکان لە عێراقدا دروستبو
سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی وتارێکیدا بۆ بنەماڵەی سەربازە کوژراوەکان لە گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن رایگەیاندوە، "شێرپەنجەی مێشکی کوڕەکەی لە ئەنجامی بەرکەوتنی بە گازە ژەهراویەکان لە عێراقدا دروستبو، کە بەهۆی غازانەی عێراق کە بونە هۆی چاڵی ئاگرین و لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بۆ ژەهراویکردنی ئاسمانی ئەو وڵاتە بەکارهێندران.
جۆو بایدن دوای ئەوەی باسی لە لەهۆکارەکانی مردنی کوڕەکەی کرد، بوە جێگەی زنجیرەیەک هەڵمەتی گاڵتەجاڕی لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکادا، لەو ماوەیەدا پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە لە عێراق کوژراوە لەکاتێکدا کوڕەکەی لە ئەمریکا بەهۆی شێرپەنجەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا.