خەندان-
هێزەکانی ڕوسیا سیستەمی بەرگری ئاسمانی "پاتریۆت"یان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی جیولیانی لە کیێڤ کردە ئامانج، هەروەها بارەگای هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان کردە ئامانج.
بەگوێرەی ماڵپەڕی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە ژمارەیەک تەقینەوە لە ناحیەی دێسنیانسکی رویانداوە، هەروەها ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤی پایتەخت، ئەم زانیارییەی پشتڕاستکردەوە.
پێشنیوەڕۆ دەنگی ئاگادارکردنەوە بیستراوە و دواتریش لە کاتژمێر 11:20 خولەک دەنگی تەقینەوە بیستراوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:09 لە پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی ئاگادارکردنەوە بیستراوە و دواتریش لە کاتژمێر 11:20 خولەک دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
ناوچەکانی کیێڤ، پۆلتاڤا، ڤینیتسیا، چێرکاسی، ئۆدێسا، خملنیتسکی و لڤۆڤ تەقینەوە رویانداوە
ئاگادارییەکی ئاسمانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا ڕاگەیەندراوە، هاوکات میدیا ناوخۆییەکان باسیان لە تەقینەوەکانی ناوچەکانی کیێڤ، پۆلتاڤا، ڤینیتسیا، چێرکاسی، ئۆدێسا، خملنیتسکی و لڤۆڤ کردوە، پۆلیسی ناوچەکەش ڕایگەیاندوە، دامەزراوە ژێرخانەکانی کیێڤ زیانیان بەرکەوتوە.