خەندان-
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کوژرانی هاوڵاتییەکی مەدەنی و خستنەخوارەوەی زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیای پشتڕاستکردەوە.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لە ئەنجامی هێرشێکی "بەرفراوان"ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە شارەکەی کردە ئامانج، هاوڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە.
ژنێکی تەمەن 35 ساڵیش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵیش گیانی لەدەستداوە
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژنێکی تەمەن 35 ساڵیش بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵیش گیانی لەدەستداوە"، هاوکات پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش لە نزیک بەنزینخانەیەک کەوتوەتە خوارەوە.
بەرگری ئاسمانی لە کیێڤ "زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو شارەکە دەڕۆیشتن"یان خستەخوارەوە
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوەشکردوە، بەرگری ئاسمانی لە کیێڤ "زیاتر لە 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بەرەو شارەکە دەڕۆیشتن"یان خستەخوارەوە و بانگەوازی بۆ دانیشتوانی پایتەخت کرد، "لە پەناگەکاندا بمێننەوە، چونکە هێرشەکە گەورەیە".
ئاگر لە بارەگای کۆمپانیایەکیش لە ناحیەی هۆلۆسیڤسکی کەوتوەتەوە
رونیشیکردەوە، ئاگر لە بارەگای کۆمپانیایەکیش لە ناحیەی هۆلۆسیڤسکی کەوتوەتەوە.
ڕۆژی هەینی، سێرهی پۆپکۆ، سەرۆکی ئیدارەی مەدەنی و سەربازی ناوخۆیی 13 هێرشی لەم مانگەدا لە کیێڤ ژمارد، کە کراوەتە سەر شارەکە.
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی ڕوسیا، لە ناوچەکانی هاوسنوری ئۆکرانیا، چەند هێندە زیادیکردوە
هەروەها لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا، ڕاپۆرتەکانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی ڕوسیا، لە ناوچەکانی هاوسنوری ئۆکرانیا، چەند هێندە زیادیکردوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکەی روسیا رایانگەیاندوە، لە بۆردومانەکەی ڕۆژی شەممە دو کەس گیانیان لەدەستداوە.
مۆسکۆ، کیێڤ و پشتیوانە ڕۆژئاواییەکانی بە بەرپرسیار دەزانێت لەم هێرشانەدا، لەوانەش هێرش بۆ سەر کرێملین، بەڵام ئۆکرانیا ڕەتیدەکاتەوە هیچ دەستوەردانێکی هەبێت.