خەندان-
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا وێرانکردنی دو کۆگای تەقەمەنی ئۆکرانی لە شارۆچکەی نۆڤۆمیکیلۆڤای کۆماری گەلی دۆنێتسک و ناحیەی ستێپۆڤۆی سەر بە پارێزگای زاپۆرۆژی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "دو کۆگای تەقەمەنی سەر بە لیوای 79ی هێرشی ئاسمانی و لیوای 128ی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی نۆڤۆمیکیلۆڤای کۆماری گەلی دۆنێتسک و ناحیەی ستێپۆڤۆی ناوچەی زاپۆرۆژێ تێکشکێنران".
بنکە فەرماندەییەکانی لیواکانی 24 و 45 ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا تێکشکێنران
ئاماژەی بەوەشکردوە، بنکە فەرماندەییەکانی لیواکانی 24 و 45 ی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی ڤێرخنەکامێنسکۆی و تۆریتسکی کۆماری گەلی دۆنێتسک تێکشکێنران.
ئۆکرانیا دەڵێت، دەتوانێت هێرش بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەیان دەستپێبکەنەوە
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئۆلێکسی دانیلۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری ئۆکرانیا ئەمڕۆ شەممە لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ BBC، رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی دەتوانێت هێرش بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەیان لە هێزەکانی داگیرکەری ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا سبەینێ یان ڕۆژی دوای سبەی یان هەفتەیەک دواتر دەستپێبکات.