بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا وادەی دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە ئاشکرا دەکات

02:05 - 27/05/2023

2866جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری ئۆکرانیا ئەمڕۆ رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە هێرشی بەرپەرچدانەوە کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێت بۆ سەر هێزەکانی ڕوسیا دەستپێبکات.

ئۆلێکسی دانیلۆڤ، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگری ئۆکرانیا لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ BBC، رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی دەتوانێت هێرش بۆ وەرگرتنەوەی خاکەکەیان لە هێزەکانی داگیرکەری ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا سبەینێ یان ڕۆژی دوای سبەی یان هەفتەیەک دواتر دەستپێبکات.

چونکە ئەمە دەرفەتێکی مێژوییە و ناتوانین لەدەستی بدەین
ئەو بەرپرسەی ئۆکرانیا هۆشداریدا لەوەی حکومەتی ئۆکرانیا "مافی ئەوەی نییە هیچ هەڵەیەک لە بڕیارەکەدا بکات؛ چونکە ئەمە دەرفەتێکی مێژوییە و ناتوانین لەدەستی بدەین".
 لە میانی چاوپێکەوتنە "دەگمەنەکەی" ئۆلێکسی دانیلۆڤ  پەیامێکی تەلەفۆنی لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی پێگەیشتوە 
تۆڕی هەواڵی بی بی سی باسی لەوەکردوە، لە میانی چاوپێکەوتنە "دەگمەنەکەی" ئۆلێکسی دانیلۆڤ، پەیامێکی تەلەفۆنی لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێگەیشتوە کە بانگهێشتی کردوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبونەوەیەک بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دژە هێرش بۆ سەر سوپای روسیا.