بەرپرسێکی ئەمریکی باسی بونی هێزەکانیان لە عێراق دەکات: شەڕی داعش کۆتایی نەهاتوە

09:34 - 26/05/2023

3724جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نزیکەی دو هەفتە پێش ئەوەی ریاز میوانداری کۆبونەوەی وەزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش بکات، لە 8ی حوزەیران، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕەتیکردەوە، کە شەڕی دژی ئەو ڕێکخراوە کۆتایی پێهاتبێت، دەشڵێت، "هاوبەشییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەیە، هێشتا پێکهاتەیەکی مەشقی سەربازیمان هەیە کە راوێژ دەداتە هێزە ئەمنییەکانی عێراق".

ئیان مەککاری، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شەرق ئەلئەوسەت، ڕایگەیاند، هاوپەیمانییەکە کە 85 وڵات لەخۆدەگرێت، لەگەڵ وڵاتان کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش بۆ ئەوەی بتوانن گەڕانەوەی پوچەڵ بکەنەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2021ەوە سەرنجی لەسەر بەرەنگاربونەوەی داعش و لقەکانی بەتایبەتی لە ئەفریقا بوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2021ەوە سەرنجی لەسەر بەرەنگاربونەوەی داعش و لقەکانی بەتایبەتی لە ئەفریقا بوە، ڕەوتێک کە سەرهەڵدانی لەلایەن ماکارییەوە پشتڕاستکرایەوە، کە ئاماژەی بە سەرهەڵدانی هەندێک گروپی سەر بە ڕێکخراوەکە کرد لە ناوچە جیاوازەکانی کیشوەری ئەفریقا، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و ساحل، "لە باکوری نەیجیریا و بەشێک لە نیجەر و بورکینافاسۆ و مالی و بەشێکی دیکەی ساحل دەرکەوتون".

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دانی بەوەدانا کە داعش تاکە گروپی تیرۆریستی نییە لە ناوچەکەدا 
لە کاتێکدا ئەو بەرپرسە ئەمریکییە دانی بەوەدانا کە داعش تاکە گروپی تیرۆریستی نییە لە ناوچەکەدا، بەڵام ڕەوایەتیدا بە گرنگیدان بە بەرەنگاربونەوەی ئەو ڕێکخراوە تایبەتە بە قەبارەی ئەو مەترسیانەی کە دروستی دەکات.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا
ماکاری رونیشیکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاردەکات بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ئەفریقا بە دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتەکان و دابینکردنی سەرچاوە و ئامرازی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی گروپەکانی سەر بە داعش لە ناوچەکەدا.

وتیشی، "رونە کە حکومەتەکان چەند چەکی باشتریان هەبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی دژی داعش، هێشتا کەرەستە و سەرچاوەی دژە تیرۆری زیاتریان پێویستە بۆ بەرەنگاربونەوەی چەکدارانی ئەو رێکخراوە".
لە سەرەتای مانگی ئازاردا کۆبونەوەیەکی زۆر سەرکەوتومان ئەنجامدا کە لەلایەن حکومەتی نێجیریاوە میوانداری دەکرا
وتیشی، "لە سەرەتای مانگی ئازاردا کۆبونەوەیەکی زۆر سەرکەوتومان ئەنجامدا کە لەلایەن حکومەتی نەیجەر میوانداری دەکرا، کە تێیدا نزیکەی 34 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەشدارییان کرد، لەنێویاندا ژمارەیەک وڵاتی هاوبەش لە ئەمریکای باکور و ئەوروپا و کەنداو".
بە کۆی دەنگ لەسەر پلانێکی کارکردن ڕێککەوتن کە چوارچێوەیەک بۆ هاوکاریکردن دابین بکات
لە ماوەی دو ڕۆژدا بەشداربوانی کۆنفرانسەکە تێڕوانینێکی هاوبەشیان سەبارەت بە سروشتی هەڕەشەکە پەرەپێدا و بە کۆی دەنگ لەسەر پلانێکی کارکردن ڕێککەوتن کە چوارچێوەیەک بۆ هاوکاریکردن دابین بکات، مەککاری مانگی داهاتو دروستکردنی ئەو ڕێککەوتنانە لە ڕیاز واژۆ دەکات.

ئەو کۆبونەوەیەی لە نەیجەر بەڕێوەچو، دەکەوێتە چوارچێوەی "گروپی فۆکەسی ئەفریقا"، کە لە ساڵی 2021 دامەزراوە؛ کە گروپێکی لاوەکییە لەناو هاوپەیمانی جیهانی بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.

مەککاری پێیوایە کە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا "سنوردارە لە ڕوی پانتاییەوە" و ئامانجێکی "بە وردی دیاریکراو"ی هەیە، لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکان لەسەر زەوی کاردەکات بۆ یارمەتیدانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە ساڵانی کۆنتڕۆڵکردنی داعشدا لەناوچون.
 یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەی وەزاری داهاتو لە ڕیاز، بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکانە 
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی لەوەکردەوە، کە یەکێک لە میحوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەی وەزاری داهاتو لە ڕیاز، بەهێزکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییە بەردەوامەکانە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سەقامگیری بە ئامانجی نۆژەنکردنەوەی ئەو پێکهاتانە، یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریادا گیریان خواردوە و کاردەکرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگەکانی خۆیان.

رونیشیکردەوە، " لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی سودان کاردەکەین، هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای ناوازەیان پەرەپێداوە".
هاوبەشییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەیە
سەبارەت بە بەردەوامی بونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، مەکاری وتی، "ئێمە هاوبەشییەکی درێژخایەنمان لەگەڵ هێزە عێراقییەکان هەیە، هێشتا پێکهاتەیەکی مەشقی سەربازیمان هەیە کە ئامۆژگاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکات، بەڵام ئەوان لە پێشەنگی جێبەجێکردنی سەرجەم ئەرکەکانی دژە داعش لە عێراقدان، پێموایە سەرکەوتنێکی زۆریان بەدەستهێناوە".

جگە لە مەشق و ڕاهێنان، مەکاری ئاماژەی بەوەشکرد، هاوپەیمانییەکە لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران عێراقی کە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا گیریان خواردوە، لەوێش وردە وردە نیشتەجێ دەکرێن و دەخرێنەوە نێو کۆمەڵگە ڕەسەنەکانیانەوە.

نیشانەکردن

عێراق ئەمریکا