وەزیری دارایی عێراق: زیاتر لە 237 هەزار دادەمەزرێنین

07:22 - 26/05/2023

7560جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 237 هەزار و 439 کەس لە 315 لە فەرمانگەی دەوڵەت، هەروەها زیاتر لە 396 هەزار و 894 کەس کە گرێبەستیان هەبوە دامەزراون.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "هەوڵێکی زۆر دەدەین بۆ ئەوەی دادپەروەربین لەگەڵ هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەروەها کاردەکەین بۆ ڕێکخستنی مەرجی ئەو گرێبەستانەی کە ماونەتەوە لەگەڵ کرێکارانی ڕۆژانە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانیان".

زیاتر لە 396 هەزار و 894 کەس کە گرێبەستیان هەبوە دامەزراون
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 237 هەزار و 439 کەس لە 315 لە فەرمانگەی دەوڵەت، هەروەها زیاتر لە 396 هەزار و 894 کەس کە گرێبەستیان هەبوە دامەزراون".

وەزیری دارایی عێراق وتیشی، "توانیمان زیاتر لە 138 هەزار پلە بۆ ئەو کەسانە نوێ بکەینەوە کە گرێبەستەکانیان لەلایەن دەسەڵاتە ئەمنییەکانەوە هەڵوەشاوەتەوە". 

نیشانەکردن

عێراق