نوری مالیکی: پێویستە بوێرانە پشتیوانی حکومەت بکەین

07:09 - 26/05/2023

3372جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردنەوە لەسەر پێویستی ڕوبەڕوبونەوە و "کردەوەی بوێرانە" بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی سیاسی و حکومەت و پاککردنەوەی لە گەندەڵی، کە ئێستا هاوڵاتی دەکاتە ئامانج.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکدا لەمیانەی گردبونەوەیەکی جەماوەری و خێڵەکیدا کە لە پارێزگاری کەربەلا، رایگەیاند، "ئەم کۆنفڕانس و گردبونەوەیە گرنگە، چونکە مەوداکان نزیک دەکەنەوە و ئیرادە نوێ دەکەنەوە بەرامبەر ئەوانەی خراپەیان بۆ ئێمە و عێراق دەوێت".

سەروەری عێراق پێشێلکراو توانیمان بیگەڕێنینەوە
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "سەروەری عێراق پێشێلکراو توانیمان بیگەڕێنینەوە، ڕزگارمان بو لە بەندی حەوتەم کە عێراق کەوتە ژێرەوە بەهۆی سەرکێشیەکانی ڕژێمی گۆڕبەگۆری بەعسەوە، سەرکەوتو بوین لە گەڕاندنەوەی عێراق و یەکخستنی دوای ئەو ململانێ تائیفییەی کە ڕویدا، لە ڕێگەی پڕۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانییەوە و خێڵ و شێخەکانیش هەڵوێستی ڕونیان تێدا هەبو".
حکومەتی ئێستا لەلایەن هەمو هێزە سیاسییەکانەوە بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی دەرەکی پێکهێنراوە
نوری مالیکی باسی لەوەشکرد، "حکومەتی ئێستا لەلایەن هەمو هێزە سیاسییەکانەوە بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی دەرەکی پێکهێنراوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ وروژاندنی ململانێ لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان، بەڵام سەرکەوتو بوە"، هەروەها جەختیکردنەوە لەسەر پێویستی ڕوبەڕوبونەوە و "کردەوەی بوێرانە" بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی سیاسی و حکومەت و پاککردنەوەی لە گەندەڵی، کە ئێستا هاوڵاتی دەکاتە ئامانج، ئەمەش پێویستی بە هێز و بڕیارە بۆ لەناوبردنی ئەم بەڵا مەترسیدارە هەیە.

نیشانەکردن

عێراق