ئەو تۆمەتبارەی "ملیارێك دینار"ی لەماڵی هاوڵاتیەك دزی، لەناو فڕۆكەخانە دەستگیركرا

11:06 - 25/05/2023

6866جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، هێزێكی ئەمنی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردوە كە ملیارێك دیناری لەماڵێكدا دزیوە، پاشانیش ویستویەتی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغدای پایتەختەوە بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵبێت.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، هێزێكی ئەمنی یەكێك لە تۆمەتبارانی دزینی ملیارێك دیناری لە پارێزگای موسەننا دەستگیركردوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانیش، دوای دزینی پارەكە، تۆمەتبارەكە ویستویەتی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە لە دەرەوەی عێراق هەڵبێت .

 ئەو تۆمەتبارە لە شاری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەننا لەڕێگەی چەكەوە هێرشیكردوەتەسەر ماڵێك

بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیە، ئەو تۆمەتبارە لە شاری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەننا لەڕێگەی چەكەوە هێرشیكردوەتەسەر ماڵێك و دزیەكەی ئەنجامداوە و پاشان هەڵاتوە.

تۆمەتبارەكە ملیارێك دیناری عێراقیی لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەك دزیوە 

لەزانیاریەكان ئەوەشخراوەتەڕو، تۆمەتبارەكە ملیارێك دیناری عێراقیی لەناو ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەك دزیوە كە ئەو هاوڵاتیە وەك رێكارێكی پاراستنی پارەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا هەڵیگرتوە و پاشانیش ئۆتۆمبێلەكەی بردوەتە گەراجی ماڵەكەی خۆیانەوە تاوەكو كەس هەستی پێنەكات.

نیشانەکردن

عێراق