وەزیری نەوت رێکەوتنێکی لەگەڵ ئارامکۆ راگەیاند

04:19 - 25/05/2023

1564جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز لە پارێزگای ئەنبار واژۆکردوە.

حەیان عەبدولغەنی لە میانی بەشداریکردنی لە ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە ڕایگەیاندوە، "ئامانجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز گەیشتنە توانای بەرهەمهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا ".

ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نبراس یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکان

ئاماژەی بەوەدا، ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نبراس کە یەکێکە لە گرنگترین و ئومێدبەخشترین پڕۆژە ستراتیژییەکان لە پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی لە عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هیوادارین کۆمپانیا سعودییەکان بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کێڵگەکان و بەرهەمهێنانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا

ئەوەشیخستەڕو، هیوادارین کۆمپانیا سعودییەکان بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کێڵگەکان و بەرهەمهێنانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەو پێیەی ئامانجمان پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی بۆ وزەی کارەبایە دوای گەشەپێدان

لەگەڵ لایەنی سعودی ڕێککەوتن کراوە بۆ گواستنەوەی هەزار مێگاوات وزەی کارەبا بۆ عێراق

رونیشیکردەوە، "لەگەڵ لایەنی سعودی ڕێککەوتن کراوە بۆ گواستنەوەی هەزار مێگاوات وزەی کارەبا بۆ عێراق، هاوکات کۆمپانیا سعودییەکان وێستگەیەک دادەمەزرێنن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە بەکارهێنانی وزەی خۆر، وێستگەکەش گەورەترین وێستگە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق کە وزەی خۆر بەکاربهێنێت بە وزەی خۆر توانای 1000 مێگاوات.

نیشانەکردن

سعودیە عێراق