ئێران بە موشەکێکی بالیستی "تەحەدا"ی ئیسرائیل دەکات

12:34 - 25/05/2023

3738جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە تاران بە سەرکەوتویی تاقیکردنەوەی موشەکێکی بالیستیکی بە مەودای دو هەزار کیلۆمەتر ئەنجامداوە، ئەوەش دوای دو ڕۆژ لە وروژاندنی ئەگەری گرتنەبەری "هەنگاو" لە دژی تاران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە.

ئێران کە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین بەرنامە موشەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، دەڵێت، موشەکەکانی دەتوانن بگەنە ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

تاران دەڵێت، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی "بەرگری"
سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی، تاران ڕایگەیاندوە، بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی "بەرگری".
پەیامی ئێمە بۆ دوژمنانی ئێران ئەوەیە کە بەرگری لە وڵاتەکەمان و دەستکەوتەکانی دەکەین

محەمەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند، "پەیامی ئێمە بۆ دوژمنانی ئێران ئەوەیە کە بەرگری لە وڵاتەکەمان و دەستکەوتەکانی دەکەین، پەیامی ئێمە بۆ دۆستان ئەوەیە کە دەمانەوێت هاوکاری سەقامگیری ناوچەکە بین".

موشەکە نوێکە مەودای دو هەزار کیلۆمەترە و کێشی 1500 کیلۆگرامە
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران گرتەی ڤیدیۆیی وەشانی موشەکی نوێی بالیستی خورەمشار-4ی پەخش کرد، کە مەودای دو هەزار کیلۆمەترە و کێشی 1500 کیلۆگرامە، ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی (ئیرنا) ئاشکرای کرد، موشەکەکە ناوی خیبەر لەسەرە.
موشەکەکانی بالیستیکی ڕێگرییەکی گرنگن لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل

ئیسرائیل، ئێران بە هەڕەشەی و جودی دەزانێت، تاران ڕایدەگەیەنێت، موشەکەکانی بالیستیکی ڕێگرییەکی گرنگن لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل.

سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەگەری گرتنەبەری "هەنگاو"ی لە دژی ئێران وروژاند
دو رۆژ لەمەوبەر هێرزی حەلەوی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئەگەری گرتنەبەری "هەنگاو"ی لە دژی ئێران وروژاند، لەکاتێکدا هەوڵەکانی شەش زلهێزی جیهانی بۆ گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاران لە ساڵی 2015 وەستاون، ئەوەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تاران پەرەی سەندوە.
ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کە واشنتن لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە، چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سنوردارکرد
ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کە واشنتن لە ساڵی 2018 لێی کشایەوە، چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی سنوردارکرد، بەو هۆیەشەوە ئەو ماوەیەی کە ئێران پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی پێویست بۆ بۆمبی ئەتۆمی درێژکردەوە.

نیشانەکردن

ئێران ئیسرائیل