راپۆرتێک گواستنەوەی سەدان هەزار تۆپخانە و موشەک بۆ ئۆکرانیا ئاشکرا دەکات

10:28 - 25/05/2023

5056جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، سەدان هەزار تۆپخانەی کۆریای باشور لە رێگەی ئەمریکاوە بەرەو ئۆکرانیا دەڕۆن، ئەوەش دوای ئەوەی سیئۆل لە سەرەتادا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر پڕچەککردنی کیێڤ.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، سیئۆل لەگەڵ واشنتن گەیشتوەتە "ڕێککەوتنێکی نهێنی" بۆ گواستنەوەی موشەکەکان بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی بیگەیەننە ئۆکرانیا، دوای ئەوەی واشنتن ساڵی رابردو داوای ئەو پشتیوانییە لە هاوپەیمانە ئاسیاییەکانی کرد.

 لەگەڵ پنتاگۆن گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە هەناردەکردنی تەقەمەنی
جون هاکیو، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، لەگەڵ پنتاگۆن گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە هەناردەکردنی تەقەمەنی، بەڵام ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بە "نادروست" ناوبرد و رەتیکردەوە بچێتە ناو وردەکارییەکانەوە.
گفتوگۆ و داواکاری جۆراوجۆر هەبوە و حکومەتەکەمان ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر
جون هاکیو  لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "گفتوگۆ و داواکاری جۆراوجۆر هەبوە و حکومەتەکەمان ڕێوشوێنی گونجاو دەگرێتەبەر لە هەمانکاتدا بە شێوەیەکی هەمەلایەنە پێداچونەوە بە دۆخی شەڕ و مرۆیی ئۆکرانیا دەکات".
سیئۆل، هاوپەیمانی واشنتن و بەرهەمهێنەری گەورەی تەقەمەنی تۆپخانەیە
سیئۆل، هاوپەیمانی واشنتن و بەرهەمهێنەری گەورەی تەقەمەنی تۆپخانەیە، تا ئێستا ڕەتیکردوەتەوە هاوکاری سەربازی کوشندە بۆ ئۆکرانیا بنێرێت، ئەوەش بەهۆی پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ڕوسیا و کاریگەریی مۆسکۆ بەسەر کۆریای باکوردا، سەرەڕای زیادبونی فشارەکانی واشنتن و ئەوروپا لەسەری بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.
ڕەنگە قورس بێت بۆ سیئۆل پابەند بێت بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی مرۆیی و دارایی
یون سۆک یول، سەرۆکی باشور لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە مانگی نیساندا ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕانکاری لە پێگەی وڵاتەکەیدا کرد و ڕایگەیاند، "ڕەنگە قورس بێت بۆ سیئۆل پابەند بێت بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی مرۆیی و دارایی تەنها ئەگەر ئۆکرانیا ڕوبەڕوی هێرشێکی بەرفراوان بێتەوە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی".

دوای ئەوەی سەرۆکی باشور مانگی ڕابردو سەردانی واشنتنی کرد و لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان کۆبونەوەیەکی لوتکەی ئەنجامدا، پێشکەوتنێک لە پێدانی چەک و تەقەمەنی بە ئۆکرانیا بەدیهاتوە.

بەپەلە