كانزا زەردەكە دابەزینێكی دیكەی تۆماركرد

09:40 - 23/05/2023

50151جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی زێڕ لەبۆرسەی جیهانی نزمبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 1961 دۆلار، بەمەش نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بۆ 410 هەزار دینار دابەزی.
نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ 1961 دۆلار دابەزی

محەمەد حسێن، لەزەرەنگەری نیاز لە سلێمانی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ 1961 دۆلار دابەزی، لەكاتێكدا هەفتەی پێشو نرخی یەك ئۆنسە بە 2050 دۆلار بو.

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21بە 410 هەزار دینارە 
باسی لەوەشكرد، ئەمڕۆ یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 410 هەزار دینارە و یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18بە 350 هەزار دینارە، هەروەها نرخی یەك لیرەی زێڕ 22 بە 435 دۆلارە.
رێژەی سودەكانی بانكی مەركەزی ئەمریكا هۆكاری دابەزینی ئەم جارەی نرخی زێڕە 
هەواڵ هەیە و زیاتریش دادەبەزێت، رێژەی سوی ئەمریكا زیادی كردوە، بەهۆی بێكاری زۆرە زۆر دانەبەزیوە، هەڵبژاردنەكەی توركیاش كاریگەری لەسەر هەیە بۆ بازاڕەكانی هەرێم، دوای بەڕێوەچونی پرۆسەكە ئەگەر ئەنجامەكەی وەك خۆی بمێنێتەوە دابەزێتەوە.

بەوتەی ئەو زەرەنگەرە، بەرزكردنەوەی رێژەی سودەكانی بانكی مەركەزی ئەمریكا هۆكاری دابەزینی ئەمجارەی نرخی زێڕە و دەشڵێت، "ئەگەر بەرزبونەوەی رێژەی بێكاریەكی زۆر نەبوایە لە ئەمریكا، ئێستا نرخی زێڕ زیاتر دابەزینی بەخۆوە دەبینی".

ئاماژەی بەوەشكردوە، هەڵبژاردنەكانی توركیاش بەهەمانشێوە كاریگەریان لەسەر نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، ئەگەری هەیە لەدوای هەڵبژاردنەكەی 29ی ئەم مانگەوە زیاتر دابەزین بەخۆوە ببینێت.