خەندان-
تیم سكۆت سیناتۆری ئەمریكا لە كارۆلینای باشور، ئەمڕۆ دوشەممە، هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی خۆی دەستپێكرد و بەرنامەی هەڵبژاردنەكەی ڕاگەیاند كە تێیدا "هیوادارە جیاواز بێت لە بەرنامەكانی پێشوی كۆمارییەكان".
تیم سكۆت لە كارۆلینای باشور لەپەیامێكدا بۆ ژمارەیەك لە دەنگدەرانی رایگەیاند، "پەیامێكی گەشبینانە پێشكەشدەكات و هیوادارە جیاواز بێت لەگەڵ ئەو دو كاندیدە كە ڕكابەریی سیاسییان بەكارهێناوە بۆ كۆنترۆڵكردنی هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی كۆمارییەكان، ئەوانیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا و ڕۆن دیسانتیس پارێزگاری فلۆریدا".
لە زێدی خۆی لە باكوری چارلستن لە زانكۆی باشور خۆی كاندید دەكات
تیم سكۆت، كۆماریخوازی ئەنجومەنی پیران ئاماژەی بەوەدا، لە زێدی خۆی لە باكوری چارلستن لە زانكۆی باشور خۆی كاندید دەكات.
پارتەكەمان و میللەتەكەمان لە قۆناغی هەڵبژاردنی قوربانیدان یان سەركەوتن وەستاون
سكۆت بە لایەنگرانی وت، "پارتەكەمان و میللەتەكەمان لە قۆناغی هەڵبژاردنی قوربانیدان یان سەركەوتن وەستاون، ئازادی و هیوا و دەرفەت هەڵدەبژێرم".
جەختیشیكردەوە لەوەی، پارتی كۆماریخواز پێویستی بە كاندیدێك هەیە كە توانای ئیلهامبەخشی زیاتری هەبێت و ڕەخنەی توندی لە دیموكراتەكان گرت كە ئەو ناڕەزایەتییە كۆمەڵایەتیەكانیان بە سیاسی و ساختە ناوبردوە.
لەچەند رۆژی رابردودا، تیم سکۆت سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلینای باشور ناوی خۆی لە کۆمیسیۆنی فیدڕاڵی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تۆمارکرد و بوە نوێترین بەشداربو لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024 و بەمەش دەبێتە یەکێکی دیکە لە کێبڕکێکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا.