خەندان-
وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، لەهێرشەکانی روسیادا بۆ سەر شاری دنیپرۆی ئۆکرانیا موشەکی کروزی بەکارهێناوە و هێرشە ئاسمانییەکانی چڕتر کردوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لەراگەیەنراوێکدا ئاماژی بەوەکردوە، شەوی رابردو روسیا لەرێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشکی کروزەوە هێرشێکی چڕ و بەرفراوانی کردوەتەسەر شاری دینپرو لە باشوری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و زیانی گەورەی بەوشارە گەیاندوە.
هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیا و چوار موشەک لە جۆری کروزی کالیبەر تێکبشکێنن
لەراگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، هێزەکانی ئۆکرانیا توانیویانە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی روسیا و چوار موشەک لە جۆری کروزی کالیبەر تێکبشکێنن، کە شاری دینپرۆی بەئامانج گرتبو، بەرپرسانی سەربازی ئۆکرانیا رایدەگەیەنن روسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا چڕتر کردوەتەوە و لەهێرشەکاندا 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 16 موشەک لەجۆری کروزی کالیبەر بەکارهاتون.
شەوی رابردودا روسیا 65 هێرشی ئەنجامداوە و ناوچەکانی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان و ژێرخانی ئابوری بەئامانج گرتوە
لەراگەیەنراوێکدا هێزاکانی ئۆکرانیا ئەوەیان خستوەتەڕو، لەماوەی شەوی رابردودا روسیا 65 هێرشی ئەنجامداوە و ناوچەکانی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان و ژێرخانی ئابوری بەئامانج گرتوە و زیانی گەورەی پێگەیاندون، هەروەها هێرشکراوەتەسەر شارەکانی لیمان و سلۆڤیانسک و کۆستانتینیکاف.
هاوکات تائێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی زیانە گیانییەکان بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردودی روسیا نەخراوەتەڕو.