خەندان-
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی دەنگدان بە کاراکردنهوهى ئهنجومهنی کۆمیسیاران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هۆشداری دەدات و رایگەیاند، هیوادارن لاببرێت چونکە ئەوە ناپەیڕەوییە، دەشڵێت، "یەکێک لە گلەییەکانی ئێمە لە پێکهاتەکان ئەوەیە کە ئەوان خاوەنی ئیرادە و رەئی خۆیان نین و ئەوان لەلایەن پارتیەوە بەکاردەهێنرێن و دوێنێش جارێکی دیکە ئەو راستیە دوبارەبوەوە، بۆچی رازیی نابن کە کورسی پێکهاتەکان دابەشبکرێت و سلێمانی نوێنەرێکی توکمان و نوێنەرێکی مەسیحی هەبێت ئەگەر پەرۆشکی هەڵبژاردنن، ئومێدەوارین نەگاتە مریشکە ڕەشە".
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دوشەممە بە خەندان-ی راگەیاند، "ئومێدەوارین ئەو بڕگەیەی بۆ کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان زیادکراوە (دەنگدان بە کاراکردنهوهى ئهنجومهنی کۆمیسیاران) پێش کۆبونەوەکە لاببرێت چونکە ئەوە ناپەیڕەوییە و دوێنێش وەکو فراکسیۆن رەتمانکردوەتەوە و جگە لە ناپەیڕەوی تێکدانی یەکڕیزی نیشتیمانیە و ئەو بابەتە هەستیارە و پێشتریش رێککەوتنمان هەبوە کە بابەتی هەڵبژاردن بە کەمینە و زۆرینە نەڕوات بەڵکو بە سازان بڕوات، لە حاڵەتێکدا ئێمە لەگەرمەی گفتوگۆکانیان ئەو بابەتەیان هێنایە پێشەوە و بوەهۆی تێکدانی".
یەکێک لە گلەییەکانی ئێمە لە پێکهاتەکان ئەوەیە کە ئەوان خاوەنی ئیرادە و رەئی خۆیان نین
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە گلەییەکانی ئێمە لە پێکهاتەکان ئەوەیە کە ئەوان خاوەنی ئیرادە و رەئی خۆیان نین و ئەوان لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بەکاردەهێنرێن و دوێنێش جارێکی دیکە ئەو راستیە دوبارەبوەوە، بۆچی رازیی نابن کە کورسی پێکهاتەکان دابەشبکرێت و سلێمانی نوێنەرێکی توکمان و نوێنەرێکی مەسیحی هەبێت ئەگەر پەرۆشکی هەڵبژاردنن؟ بەڵام بە ئەکید تاوەکو دەنگی تایبەت هەبێت هەندێک کەس لەگەڵ ئەوەدان کەبەمجۆرە بێت".
دەمانەوێت ئەو حاڵەتە نەمێنێت کە هێزێکی سیاسی بە ئارەزوی خۆی یاری بە چارەنوسی پێکهاتەکانەوە بکات
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، "ئێمە دەمانەوێت ئەو حاڵەتە نەمێنێت کە هێزێکی سیاسی بە ئارەزوی خۆی یاری بە چارەنوسی پێکهاتەکانەوە بکات و ئێمە سورین لەسەر ئەوە، ئومێدەوارین نەگاتە مریشکە ڕەشە".
ئومێدەوارین نەگاتە ئەوەی بە تاکلایەنە بیانەوێت بڕیارێکی وابدەن لە پەرلەمان
ئەوەشی خستەڕو، "لەگەڵ پارتی لەسەر زۆربەی پرسەکان رێککەوتوین و تەنها بابەتی پێکهاتەکان ماوە کە ئەوەش تەنها رای یەکێتی نیە، بەڵکو رای گۆڕان، یەکگرتو، کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و شەقامە، بەڵام پارتی بەوە رازی کە تەنانەت دو کورسیش بۆ سلێمانی دابنرێت، هێشتا کات ماوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن، بەڵام ئومێدەوارین نەگاتە ئەوەی بە تاکلایەنە بیانەوێت بڕیارێکی وابدەن لە پەرلەمان".
دوێنێ یەکشەممە بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان (لە پشکی پارتی) و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان (لە پشکی تورکمان) بڕگەیەک بۆ کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرا کە بریتیە لە دەنگدان بە کاراکردنهوهى ئهنجومهنی کۆمیسیاران بۆ ماوهى پێنج ساڵی ڕۆژژمێری، که دهستپێدهکات له ڕۆژی تهواوبونی ماوهی یهکهمی له 23ی 12ی 2019 و دهنگدان لهسهر پاڵێوراوان بۆ ئهندامیهتیی ئهنجومهنی کۆمیسیاران، بەڵام د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان لە پشکی یەکێتی واژۆی لەسەر زیادکردنی ئەو بڕگەیە نەکرد.