هاوڵاتییەک بەتۆمەتی "بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" لەسێدارەدرا

09:48 - 20/05/2023

16154جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە شەهروز سوخەنوەری بە تاوانی "بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" لەسێدارەدرا.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی میزانی ئێرانی، سزای لە سێدارەدانی شەهروز سوخەنوەری کە ناسراوە بە "ئەلێکس" بە تاوانی "بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" بە مەبەستی لەشفرۆشی جێبەجێکراوە.

لە وڵاتی مالیزیا مامۆستا بوە و سەرپەرشتیاری "تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" بوە
شەهروز سوخەنوەری لە وڵاتی مالیزیا مامۆستا بوە و سەرپەرشتیاری "تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ژنان و کچان" بوە کە بەمەبەستی لەشفرۆشی و کاری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر بەوکچانە کراوە لە دوبەی، ساڵی 2020 لە رێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە بەهاری رادەستی ئێران کراوەتەوە.
 ئەلێکس زیاتر لە قاچاغ و یاوەریی ژنان و کچانی ئێرانی بۆ وڵاتانی دیکەی وەک ئیمارات
دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەلێکس زیاتر لە قاچاغ و یاوەریی ژنان و کچانی ئێرانی بۆ وڵاتانی دیکەی وەک ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی، مالیزیا و ئۆکرانیا، بە مەبەستی گەندەڵی و لەشفرۆشی رۆڵی هەبوە و لە ساڵی 2018وە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی دەکرێت.
تۆڕێکی گەندەڵی و لەشفرۆشی لەلایەن ئەلێکسەوە بەڕێوەبراوە
میدیاکانی ئێران باس لەوەدەکەن، تۆڕێکی گەندەڵی و لەشفرۆشی لەلایەن ئەلێکسەوە بەڕێوەبراوە و کۆمپانیایەکی ساختەی تۆمارکردوە و ڤیزای خوێندکاری بۆ کچان و ژنان وەرگرتوە، ئەو تۆڕە بە پەیوەندییەکی بەرفراوان توانیبوی کارەکانی پەیوەست بە نیشتەجێبون و وەرگرتنی ڤیزا ئەنجامبدات و کچەکان بنێرێتە مالیزیا.
ئەلێکس بە ڕێوشوێنی بەرفراوان و خەرجکردنی پارە توانیویەتی کارمەندێکی ئێرانی ڕابکێشێت
ئەلێکس بە ڕێوشوێنی بەرفراوان و خەرجکردنی پارە توانیویەتی کارمەندێکی ئێرانی ڕابکێشێت، کە لە بەشی پێشوازی باڵیۆزخانەی مالیزیا لە تاران کاردەکات و بەکاریبهێنێت بۆ ئەنجامدانی کاری وەرگرتنی ئیقامە و ڤیزا لە کەمترین ماوەدا.

هەروەها تۆڕە بەرفراوانەکەی ئەلێکس لە گەندەڵی و لەشفرۆشی تێوەگلاوە و بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێک لە کارمەندانی فڕۆکەخانەی مالیزیا، مۆری ساختەیان خستوەتە سەر پاسپۆرتی هەندێک کچ و هەوڵیداوە لە مالیزیا بیاننێرێتە دەرەوە بۆ وڵاتانی دیکە.

نیشانەکردن

ئێران