خەندان-
هیشام ریكابی، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپەیامێكدا سەبارەت بە ئامادەبونی سودانی لە وێنەی بەكۆمەڵی بەشداربوانی كۆبونەوەی لوتكەی عەرەبی لە جددە رایگەیاند، سودانی ئامادە نەبوە لە كاتی وێنەگرتنی یادكردنەوەی لوتكەی عەرەبی لە جەدە لە ڕیزی دوەمدا بوەستێت و چوەتە ریزی یەكەمەوە.
هیشام ریكابی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، " سودانی ڕەتیكردەوە لە ڕیزی دوەمدا بوەستێت و چوە ڕیزی یەكەم وەستا لەكاتی گرتنی وێنەی یادگاری لوتكەی عەرەبی لە جددە".
عێراق دەگەڕێتەوە بۆ پێشەوە
دەشڵێت، " عێراق دەگەڕێتەوە بۆ پێشەوە".
بەگوێرەی دو وێنە كە لە وێنەی یەكەمدا دەردەكەوێت، محەمەد شیاع سودانی تێدا نیە، بەڵام لە وێنەی دوەمدا لەنێوان سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی و لە وێنەی یادگاری نێوانیاندا لە كۆبونەوەكەی جددە، محەمەد شیاع سودانی هاتوەتە ریزی یەكەمەوە.
کۆبونەوەی 32هەمینی کۆمکاری عەرەبی لە شاری جەددە بەبەشداری سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامدرا و لەكۆبونەوەكەدا رەشنوسێک پەسەندکرا کە دەیان بابەتی پەیوەست بە کاروباری جیهانی و عەرەبی لەخۆگرتبو، هاوکات سەرکۆنەی دەستدرێژیی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کراوە و داوا لە حکومەتی تورکیا کراوە بەبێ مەرج هێزەکانی بکشێنێتەوە.