رەئیسی: هەرکەسێک زیان بە یەکیەتی نەتەوەیی بگەیەنێت، لەگەڵ ستراتیجی دوژمندا دەگونجێت

11:52 - 19/05/2023

1085جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە "هەمان ستراتیژی ئەو دوژمنانە پەیڕەو نەکەن کە دەیانەوێت ئاسایش و سەقامگیری ئێران تێکبدەن".

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانی دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردەی بەشێک لە هۆزەکانی ئێران، رایگەیاند، کە "ئاژاوەگێڕییەکان لەلایەن هەمو هاوڵاتیانەوە قبوڵ ناکرێت".

ڕەئیسی هۆشداریدا لە زیانگەیاندن بە یەکیەتی نەتەوەیی وڵات و رونیشیکردەوە، کە ئەمە "لەگەڵ ستراتیجی دوژمن دەگونجێت".

لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی لە بنکەیەکی پۆلیسدا سەریهەڵدا
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە، ناڕەزایەتی لە ئێران لەسەر گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی لە بنکەیەکی پۆلیسدا سەریهەڵدا، کە لەلایەن بەناو "پۆلیسی ئەخلاق"ەوە دەستبەسەرکرا.
ژینا ئەمینی توشی حاڵەتێکی تەندروستی بوە کە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی
لەکاتێکدا پۆلیسی ئێران باس لەوە دەکات، کە ژینا ئەمینی توشی حاڵەتێکی تەندروستی بوە کە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی لەکاتی چاوەڕوانی لەگەڵ ژنانی دیکە لە بنکەی پۆلیسی ئەخلاقی کە گواستراوەتەوە بۆی، بنەماڵەی کچەکە دەڵێن، کچەکەیان لە بنکەی تەندروستی توشی کێشەی تەندروستی نەبوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

لە نێوان ناڕەزایەتییە بەردەوامەکاندا، دەسەڵاتدارانی ئێران "هەڵوەشاندنەوەی پۆلیسی ئەخلاقی"یان ڕاگەیاند، بە ئاماژەدان بە "کارکردن لەسەر میکانیزمێکی نوێ بۆ دیسپلینی ئەخلاقی لە وڵاتدا"، ئەوەش دوای ئەوە هات کە تاران ئەو ناڕەزایەتیانە بە "ئاژاوە" ناوبرد کە لەلایەن وڵاتانی دەرەوە هاندەدرێن.

نیشانەکردن

ئێران