خەندان-
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری دوەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان کرا، بڕگه‌ی دوه‌میش بریتی بو له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەهید).
لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا کە بە سەرۆکایەتی د. ڕێواز فابەق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و ئاماده‌بونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان، منى نبى قه‌هوه‌چی، سکرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، به‌ڕێوه‌چو، کە به‌پێی خاڵی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی کارى دانیشتنه‌که، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی کاروبارى یاساییه‌وه خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی شوشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر، ژمارە (39)ی ساڵی 2015ى فیدڕاڵی لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە کۆبونەوەکەدا سه‌رۆکی په‌رله‌مان پێشنیازی ئالوگۆڕکردنی له ڕیزبه‌ندیی نێوان خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی کارى دانیشتنه‌که خسته ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندکرا، به‌مجۆره و به‌پێی خاڵی دوه‌می به‌رنامه‌ی کار و بەپێی حوکمی ماددەکانی (28، 34) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، به‌جیا و به‌ده‌نگدان دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامی پەرلەمان بەڵێن ئیسماعیل حاجی لە لیژنەی دەستپاکی په‌سندکرا و به‌ده‌نگدانیش دانانی له لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی په‌سندکرا.
خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە کراوە
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ى کاریش که له دو بڕگه پێکهاتبو، بڕگه‌ی یه‌که‌م بریتی بو له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری دوەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە هەرێمی کوردستان)، بڕگه‌ی دوه‌میش بریتی بو له خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەهید).
لە کۆبونەوەکەدا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زیاترى ماده و بڕگه‌کانی پێشنیازەیاساکه و پێشنیازه‌بڕیاره‌که ده‌خرانه‌ڕو، بۆئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانه‌وه ڕاپۆرتی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر ئاماده بکرێت به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، دواتریش سه‌رۆکی په‌رله‌مان کۆتایی به‌دانیشتنه‌که هێنا و ڕایگه‌یاند، "سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ی داهاتو درێژه به دانیشتنه‌کانمان ده‌ده‌ین".