خهندان-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆ جاری دوەم و لەسەریەك، بەهای ناوەندی نزیكەی 280 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەهای دۆلار لەبازاڕەكانی ناوخۆ دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 650 دینار.
بەگوێرەی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ، بڕی 222 ملیۆن و 889 هەزار و 222 دۆلار بەشێوەی حەواڵە، 51 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاریش بەشێوەی كاش خراوەتەبازاڕەوە، كۆی گشتی خستنەڕوش 274 ملیۆن و 789 هەزار و 222 دۆلارە.
بەهای دۆلار لەبازاڕەكان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی
لەدوای خستنەڕوەكەی بانكی ناوەندی، بەهای دۆلار لەبازاڕەكان دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 146 هەزار و 500 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهای 100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 650 دینار.
دوێنێش بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق، بەشێوەی حەواڵە 216 ملیۆن و 493 هەزار و 655 دۆلار، بەشێوەی كاش 56 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە كە كۆی گشتی 272 ملیۆن و 593 هەزار و 655 دۆلار بو.