بانکی ناوەندی سوریا گۆڕانکاری لە بەهای لیرە بەرامبەر بەدۆلار و یۆرۆ دەکات

11:29 - 17/05/2023

5578جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بانکی ناوەندی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای لیرەی سوری بەرامبەر بە دۆلار بۆ حەواڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە هەشت هەزار و 100 لیرە بۆ یەک دۆلار و هەروەها 8799.84 لیرەی سوری بەرامبەر بەرامبەر بە یەک یۆرۆ دیاریکرد.

بەگوێرەی راسپاردەی نوێ بۆ حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراو کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندی سوریاوە دەرچوە، 8799.84 لیرەی سوری بەرامبەرە بە یەک یۆرۆ و ئەو نرخەش جێگیرکراوە، هەروەها هەشت هەزار و 100 لیرەش بەرامبەر بە یەک دۆلار دیاریکراوە.

ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی سوریا بە مەبەستی خەرجکردنی پارە و گواستنەوەی بازرگانی بیانیە
ئەوەشیخستۆتەڕو، ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی سوریا بە مەبەستی خەرجکردنی پارە و گواستنەوەی بازرگانی بیانی و گواستنەوەی هاتوە بۆ کەسانی ئاسایی، لەوانەش گواستنەوەی هاتو لەڕێگەی تۆڕەکانی گواستنەوەی جیهانییەوە.

ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، بانکی ناوەندی سوریا بەهای لیرەی سوری بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ حەواڵە و ئاڵوگۆڕی دراو بە 7800 لیرە بۆ هەر دۆلارێک و 8536.62 لیرە بۆ هەر یۆرۆیەک دیاریکرد.

لە 2ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ، بەهای 7250 لیرەی سوری بەرامبەر بو بەک دۆلار، بەوەش بەهای دۆلار بەرامبەر بەلیرەی سوری بەڕێژەی 11.7% بەرزبۆتەوە.

نیشانەکردن

ئەمریکا دۆلار سوریا

بەپەلە