خهندان-
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، سەبارەت بە ژمارەی موشەکەکانی روسیا رایگەیاند، "بەهۆی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە موشەکە بەرهەم هێنراوەکانی روسیا کەمیان کردوە.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیاکانی ئیتاڵیا رایگەیاند، " لەم دوایانەدا ئێران زیاتر لە هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی دیکەی بە ڕوسیا فرۆشتوە".
بەهۆی گەمارۆکانەوە، ژمارەی موشەکە بەرهەمهێنراوەكانی ڕوسیا چەند جارێک کەمیکردوە
وتیشی، "بەهۆی گەمارۆکانەوە، ژمارەی موشەکە بەرهەمهێنراوەكانی ڕوسیا چەند جارێک کەمیکردوە، لە ئێستاشدا روسیا پەنای بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و چەندین چەک و تەقەمەنی ئەو وڵاتە بردوە".
بۆ ئۆکرانییەکان چەک لە ئێستادا یارمەتی بەرگرییە
سەرۆکی ئۆکرانیا سوپاسی ئیتاڵیا دەکات بۆ بڕیاری دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هۆشداریشدەداتە ئەو سیاسەتمەدارانەی ئیتاڵیا کە پێشنیاری دابینکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئۆکرانیا دەکەن نەک چەک و دەڵێت، "بۆ ئۆکرانییەکان چەک لە ئێستادا یارمەتی بەرگرییە".
ئەوەش لەکاتێکدایە وڵاتانی رۆژئاوا، ئێران بەدابین کردنی چەک بۆ روسیا تۆمەتبار دەکەن و هاوکات مۆسكۆ و تارانیش رەتیدەکەنەوە.
پێشتر ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبو، لایەنی ئۆكرانی بەڵگەی سەبارەت بەدەنگۆی فرۆشتنی چەک بە روسیا لەلایەن ئێرانەوە نیە.