بایدن: شەڕێک هەیە هەرگیز لە ئەمریکا کۆتایی نایەت

11:08 - 13/05/2023

4648جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە مەراسیمی دەرچون لە زانکۆی هاوارد لە واشنتن ڕایگەیاند، ڕەگەزپەرستی یەکێکە لە مەترسییە جددیەکانی بەردەم ئەمریکا و شەڕیش دژی ئەو کارە هەرگیز لە ئەمریکا کۆتایی نایەت.

جۆو بایدن لە وتارێک لە زانکۆی هاوارد رایگەیاند، لە سەرەتاوە، زیاتر لە 240 ساڵ لەمەوبەر، ململانێیەکی بەردەوام لە نێوان باشترینەکانی ناو ئێمەدا هەبوە، بیرۆکەی ئەمریکی کە ئێمە بە یەکسانی دروستکراوین و خراپترینمان لە ئێمەدا، ئەو واقیعە توندەی کە ڕەگەزپەرستی بۆ ماوەیەکی زۆر لێی جیاکردۆتەوە یەکتر  دروستکرد، ئەمە شەڕێکی بێ کۆتاییە".

 بیرۆکەی باڵادەستی سپیپێستەکان مەترسیدارترین هەڕەشەی تیرۆریستییە لە ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بیرۆکەی باڵادەستی سپیپێستەکان مەترسیدارترین هەڕەشەی تیرۆریستییە لە ئەمریکا، "لەکاتی دەستبەکاربونیدا لەساڵی 2021دا باسی لەم بابەتە کردوە و جارێکی دیکە داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کرد بەرەنگاری ڕق و کینە و توندوتیژی ببنەوە".

ڕق هەرگیز نامێنێت، تەنها لە نێوان بەردەکاندا دەمێنێتەوە

دەشڵێت، "ڕق هەرگیز نامێنێت، تەنها لە نێوان بەردەکاندا دەمێنێتەوە، کاتێک ئۆکسجین دەگاتە دەست، دیسانەوە لە ژێر ئەم بەردەوە رق سەرهەڵدەدات".

بەگوێرەی رۆژنامەی "زە دەیلی بیست"، لە میانی وتارەکەی، 12 خۆپیشاندەر تابلۆی ناڕەزاییان بەرامبەر بە بایدن و کۆمەڵێک بابەتی دیکە" دەربڕی.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا