چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکی "گرنگ" ئەنجامدەدات

04:20 - 13/05/2023

4035جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، چوارچێوەکەکەیان لە کۆبونەوەی داهاتویدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودان سەرۆک وەزیرانی عێراق ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تاوتوێدەکات کە یەکێک لەدۆسیەکان، گۆڕانکاری لەکابینەی حکومەت دەبێت.

تورکی عەتبی سەرکردە لە چوراچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتو چوراچێوەی هەماهەنگی کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدات، بەئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ تاوتوێکردنی چوار دۆسیە کە یەکێکیان گۆڕانکاری چاوەڕوانکراوی وەزاری و بودجەی ساڵی 2023.

 یەکێک لە دۆسیەکان کەمکردنەوەی رێژەی کورتهێنانی بودجەی 2023یە

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە دۆسیەکان کەمکردنەوەی رێژەی کورتهێنانی بودجەی 2023یە جگە لە دۆسیەی ئاو لە ژێر ڕۆشنایی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە دابەزینی ئاستی ئاوی کۆگاکانی بەنداوەکان.

 گۆڕانکاریەکە سێ وەزیر دەگرێتەوە بۆیە لەکۆبونەوەکەدا ئەوەش باسدەکرێت

ئەوەشیخستەڕو، گۆڕانکاریەکە سێ وەزیر دەگرێتەوە بۆیە لەکۆبونەوەکەدا ئەوەش باسدەکرێت، هەروەها بابەتی پێداچونەوە بەئاستی سەرجەم کاروبارەکانی کابینەکەی سودانی دەکرێت. 

تورکی عەتبی باسی لەوەشکرد، هەمو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە بژاردەکانی گۆڕانکاری دەکەن بەپێی بنەمای هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنە، کە نەرمی و دادپەروەری بە هەمو هەڵوێستەکان دەبەخشێت، تا ئێستاش ڤیتۆ لەسەر هیچ گۆڕانکارییەک لەلایەن هیچ لایەنێکی سیاسییەوە نییە".