خەندان-
دەستەی سوێندخۆرانی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی وڵاتەکە دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەر نوسەر ئی. جێنکارۆل، لە ساڵانی نەوەدەکاندا و دواتر وێنەی کچەکەی لەکەدار کردوە و بە درۆزن ناوی بردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ترەمپ بانگەشەی هەڵبژاردنی 2024ی دەستپێکردوە.
بڕیاریاندا ترەمپ پابەندبکەن بە پێدانی نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار وەک قەرەبو
نۆ دادوەری دادگای فیدڕاڵی مانهاتن
بڕیاریاندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا پابەندبکەن بە پێدانی نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار وەک قەرەبو، بە نوسەر ئی. جێنکارۆل بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا هێرشی سێکسی کردوەتە سەری.
ترەمپ دەستبەرداری مافی شایەتحاڵی خۆی بو لە دادگاییکردنەکەدا و بڕیاریدا بەرگری لە خۆی نەکات
ترەمپ دەستبەرداری مافی شایەتحاڵی خۆی بو لە دادگاییکردنەکەدا و بڕیاریدا بەرگری لە خۆی نەکات، گرەوی لەسەر ئەوەکرد کە دەستەی سوێندخۆران بۆیان دەردەکەوێت کە کارۆل نەیتوانیوە دۆسیەیەکی قەناعەت پێکەر پێشکەش بکات.
کارۆلی تەمەن 79 ساڵ، ساڵی ڕابردو سکاڵای یاسایی لە دژی ترەمپی تەمەن 76 ساڵ تۆمارکرد
کارۆلی تەمەن 79 ساڵ، ساڵی ڕابردو سکاڵای یاسایی لە دژی ترەمپی تەمەن 76 ساڵ تۆمارکرد، کە گوایە لە ساڵی 1995 یان 1996 لە ژوری گۆڕینی جلوبەرگ لە فرۆشگای گەورەی بێرگدۆرف گودمان لە مانهاتن دەستدرێژی سێکسی کردوەتە سەری.