خهندان-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕێنمایییەكی دەركرد، ئەو هێزەی ئەركی خۆپیشاندەرانی بەغدای پێسپێردراوە، هیچ جۆرە چەكێكیان پێنەبێت و دوربكەونەوە لەئەنجامدانی توندوتیژی.
سەرچاوەیەكی حكومی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی رێنمایی بۆ ئەو یەكە سەربازیانە دەركردوە كە ئەركی پاراستنی خۆپیشاندەرانیان لەئەستۆیە، هیچ جۆرە چەكێك هەڵنەگرن و توندوتیژی بەكارنەهێنن.
سودانی هێزە ئەمنیەكانی راسپاردوە، هاوكاری خۆپیشاندەران بكەن
سەرۆك وەزیران، هێزە ئەمنیەكانیشی راسپاردوە، هاوكاری و هەماهەنگیەكی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران بكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریر لە سەنتەری شاری بەغدای پایتەخت دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوای هاوسەنگی و هەمواركردنەوەی موچەیان كرد.
دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكەش، هێزێكی بەرفراوانی ئەمنی لە گۆڕەپانی تەحریر و لەنزیك پردی كۆماری بڵاوەیان پێكرا بەمەبەستی رێگریكردن لەئەنجامدانی توندوتیژی و پاراستنی خۆپیشاندەران.