خهندان-
هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، ئامادەیی هێزە ئاسمانییەکانی لە ناوچەی دەریای ڕەش بەرزکردوەتەوە، ئەمەش لە بەرامبەر فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕوسی دێت کە هەینی ڕابردو هاوکات لەگەڵ فڕۆکەیەکی سەربازی پۆڵندی بەسەر دەریای ڕەشدا تێپەڕی.
بەرپرسێکی ناتۆ، کە داوایکرد ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاندوە، لە ئەنجامی هەڵسوکەوتە مەترسیدارەکانی فڕۆکەیەکی سەربازی ڕوسیا لە نزیک فڕۆکەیەکی جەنگی پۆڵندی سەر بە ئاژانسی ئەوروپی بۆ سنور و پاسەوانی کەناراوەکان (فرۆنتێکس) بەسەر دەریای ڕەشدا لە کەناراوەکانی ڕۆمانیا ڕۆژی هەینی ڕابردو، هێزەکانیان خستۆتەحاڵەتی ئامادەباشیەوە.
فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕوسیا لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا رێگەی لە فڕۆکەیەکی سەربازیی پۆڵندیی گرتبو
پێشتر وەزارەتی بەرگری ڕۆمانیا ڕایگەیاندبو، فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕوسیا لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا رێگەی لە فڕۆکەیەکی سەربازیی پۆڵندیی گرتبو کە لە ئەرکێکدا بو لەگەڵ ئاژانسی ئەوروپی بۆ سنور و پاسەوانی کەناراوەکانی فرۆنتێکس و سەرکۆنەی هەڵسوکەوتی "شەڕانگێزی و مەترسیدار"ی مۆسکۆی کرد.
فڕۆکە پۆڵۆندیەکە لە دەوریەیەکی ڕۆتینی لەگەڵ پاسەوانانی سنوری ڕۆمانیا بۆ فرۆنتێکس بوە
وەزارەتی بەرگری ڕۆمانیا باسی لەوەشکردبو، فڕۆکە پۆڵۆندیەکە لە دەوریەیەکی ڕۆتینی لەگەڵ پاسەوانانی سنوری ڕۆمانیا بۆ فرۆنتێکس بوە کاتێک بەهۆی مانۆڕی شەڕانگێزی و مەترسیدارەوە ڕێگری لێکراوە کە چەندینجار لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری سو-35ی ڕوسییەوە ئەنجامدراوە.
ئەوەشیخستەڕو، لەگەڵ ڕودانی ڕوداوەکە، هاوپەیمانی ناتۆ فڕۆکە ڕۆمانیا و ئیسپانییەکانی بەشداربو لە ئەرکەکەدا خستۆتە "ئامادەباشی پێشوەختە پێش ئەوەی تیمی فڕۆکە پۆڵندییەکە بتوانن بە سەلامەتی بنیشنەوە.