تاران سزای لەسێدارەدان لە دژی هاوڵاتییەکی ئێرانی- سویدی جێبەجێ دەکات

11:25 - 06/05/2023

3046جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە، سزای لەسێدارەدان لە دژی حەبیب شەعبی هاوڵاتی ناڕازی ئێرانی-سویدی بە تۆمەتی تیرۆر جێبەجێ کراوە.

لە 12ی ئازاری ئەمساڵدا، دەزگای قەزایی ئێران سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی "پێکهێنانی گروپێکی یاخیبو، پلاندانان و ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی" بەسەر حەبیب شەعبی ناڕازی ئێرانی-سویدی سەپاند.

سزای لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیە کە چارەسەری بۆ ناکرێت
سوید لەوکاتەدا رایگەیاند، "سزای لەسێدارەدان سزایەکی نامرۆڤانەیە کە چارەسەری بۆ ناکرێت و سویدیش لەگەڵ باقی یەکێتیی ئەوروپا لە هەمو بارودۆخێکدا شەرمەزاری دەکات".
حەبیب شەعبی کە لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بو، لە مانگی 10ی 2020 دوای چونی بۆ ئیستانبوڵ بێسەروشوێن بو
حەبیب شەعبی کە لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بو، لە مانگی 10ی 2020 دوای چونی بۆ ئیستانبوڵ بێسەروشوێن بو، دواتریش راگەیەندرا کە لە ئێران دەستگیرکراوە و دیمەنی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە.
 سوید نیگەرانی خۆی لەو دۆسیەیە دەربڕی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکدا
دوای ئەوەی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو هاوڵاتیەدا سەپێنرا، سوید نیگەرانی خۆی لەو دۆسیەیە دەربڕی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران تێکدا، کە وەک وەڵامێک بو بۆ وڵاتەکە بەهۆی سزای هەتاهەتایی لەلایەن دادگای سویدەوە بۆ بەرپرسێکی پێشوی ئێران بەهۆی تێوەگلانی لە لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی 1988 لە ئێران.
سوید هەوڵیدا هاوکاری کونسوڵگەری پێشکەش بە خەڵک بکات، بەڵام سەرکەوتو نەبو
سوید هەوڵیدا هاوکاری کونسوڵگەری پێشکەش بە خەڵکەکەی لە ئێران بکات لە نێویاندا ئەو هاوڵاتیە، بەڵام سەرکەوتو نەبو؛ بە سەرنجدان بەوەی کە ئێران دان بە دو ڕەگەزنامەدا نانێت.

نیشانەکردن

ئێران سويد