خەندان-
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیامێکدا بۆ کەمال کلیچدارئۆغڵو، کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت، "دەنگی من بۆ ئێوەیە و باوەڕموایە ئاشتی دەستەبەر دەکەیت".
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "13هەمین سەرۆک کۆماری تورکیا کلیچدارئۆغڵو، خوا رێگەکەت واڵا بکات، لە ناخی دڵەوە باوەڕموایە کۆتایی بە جیاکاری دەهێنیت، ئاشتی دەستەبەر دەکەیت و تورکیا بەرەو بەختەوەری و ئارامی دەبەیت".
دەنگی من بۆ ئێوەیە
هاوکات وێنەیەکی
کلیچدارئۆغڵوی بە لۆگۆی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت، "دەنگی من بۆ ئێوەیە".
بڕیارە 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کەمال
کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار لە دژی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی ئاکپارتی و مەهەپە.
لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئێمە پشتگیری لە کلیچدارئۆغڵو دەکەین
28ی مانگی رابردو، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، "لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئێمە پشتگیری لە کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت دەکەین".
ئامانجی یەکەمان لەم هەڵبژاردنە کۆتاییهێنانە بەرژێمی تاکە کەسی، ئامانجی دوەمیشمان ئەوەیە ببینە کاریگەرترین هێز
وتیشی، "دو ئامانجی ستراتیژیمان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە، ئەم هەڵبژاردنە بە گرنگترین هەڵبژاردن دەبینین لەمێژوی تورکیادا، بۆیە بڕیارمانداوە پشتیوانی لە کەمال
کلیچدارئۆغڵو بکەین، ئامانجی یەکەمان لەم هەڵبژاردنە کۆتاییهێنانە بەرژێمی تاکە کەسی، ئامانجی دوەمیشمان ئەوەیە ببینە کاریگەرترین هێز لەگۆڕانکاری دیموکراسیدا، ئەو ئامانجانەش دیارە لەگەڵ کەمال
کلیچدارئۆغڵو یەکدەگرنەوە بۆیە پشتیوانی دەبین".
هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەمجارە جیاوازن و کراوەن بۆ هەمو ئەگەرەکان، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمار پێدهچێت بە ڕکابەرەکەی کەمال کلیچدارئۆغڵو بدۆڕێت، که لهلایهن شهش پارتی ئۆپۆزسیۆنهوه پشتیوانی دهکرێت.
21ی مانگی رابردو، دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی یۆنەیلەم تایبەت بە راپرسی لەنوێترین راپرسیدا بڵاویکردەوە، "لەهەڵبژاردنەکەی 14ی ئایار رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئێستای تورکیا و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) بەرامبەر بە کەمال
کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت شکست دەهێنێت".