خه‌ندان-
خالید هادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی دوای خانەنشینبونی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بو، ئه‌و به‌خه‌ندان-ی وت، نزیكه‌ی 9 ساڵه له‌و پۆسته‌دا بوه، به‌ڵام "ئەمڕۆ دەستم لەکارهەڵگرت"، ده‌شڵێت، "زۆر كه‌موكوڕیمان دیاریكرد له‌باره‌ی بودجه و هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێبه‌سته‌كان و ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوه كه بچینه ناو چه‌ندین بابه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كارمان له‌سه‌ر بكردایه ده‌مانتوانی خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین و ره‌ئی رێكوپێكتر بده‌ین".
خالید هادی چاوشلی له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان وتی، "ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژم بوم له دیوانی چاودێری دارایی و دوای ئه‌زێت و ماندبونێكی زۆر خانه‌نشین بوم، ئه‌وكاره قورسه و له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه مورتاح نه‌بوم و فشارم له‌سه‌ربو، ته‌بیعه‌تی كاره‌كه به‌وجۆره‌یه كه خه‌ڵك به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت كه كه‌سێك بچێت عه‌یبه‌كانی ئاشكرا بكات و هه‌ڵه‌كانی دیاری بكات، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ركه و ده‌كه‌ویته نێوان دو ئاگره‌وه ئایا واجبی خۆی جێبه‌جێ بكات یان ئیحراج بێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت مرۆڤن و ئه‌گه‌ر زۆر پاكوخاوێنیش بێت هه‌ر هه‌ڵه ده‌كات".
كاره‌كه ناڕه‌حه‌تی هه‌بو، عه‌قڵیه‌تی دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان لاوازه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی دو خولی ته‌واوكردوه كه سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی بوه واتا هه‌شت ساڵ و دواتریش بۆ ماوه‌ی 11 مانگ هه‌ر له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوه، "كاره‌كه ناڕه‌حه‌تی هه‌بو، عه‌قڵیه‌تی دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان لاوازه و ده‌بێت سه‌ره‌تا ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته چاكبرێت و بچه‌سپێنرێت".
تاوه‌كو ئێستا سیمای دو ئیداره‌یی زه‌قه
خالید هادی چاوشلی ده‌شڵێت، "تاوه‌كو ئێستا سیمای دو ئیداره‌یی زه‌قه و ململانێی سیاسی واده‌كات كه نه‌ك كاری دیوانی چاودێری به‌ڵكو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری قورسكردوه، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌لتور و ژینگه‌یه‌ی كه هه‌یه، بۆیه وایكردوه دۆخه‌كه لێره زۆر جیاوازه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا با واقعی بین".
"یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كان نه‌بونی بودجه‌یه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی رونیكرده‌وه، "یه‌كێكی دیكه له كێشه‌كان نه‌بونی بودجه‌یه، كه چه‌ند ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كارمان كرد نه‌مانتوانی كادیره بۆ خول و كۆنفراس بنێرین و په‌ره به‌تواناكانیان بده‌ین، كه كێشه‌ی سه‌ره‌كییه".
زۆر كه‌موكوڕیمان دیاریكرد له‌باره‌ی بودجه و هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێبه‌سته‌كان و ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی
خالید هادی چاوشلی باس له‌وه‌شده‌كات، "هیچ كه‌سێك به‌ئێمه‌ی نه‌وت كه ئهوكارهتان بۆچی به‌وجۆره كرد هه‌رگیز، له‌ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه هیچ كه‌سێك وای نه‌وت، له‌كاتێكدا ئێمه زۆر كه‌موكوڕیمان دیاریكرد له‌باره‌ی بودجه و هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێبه‌سته‌كان و ئاماده‌كردنی ژمێره‌ی كۆتایی، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌بوه كه بچینه ناو چه‌ندین بابه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كارمان له‌سه‌ر بكردایه ده‌مانتوانی خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین و ره‌ئی رێكوپێكتر بده‌ین، هه‌ندێك بابه‌ت ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێزتری ده‌وێت یاخود بیرێكی موئه‌سه‌ساتی باشتری ده‌وێت كه به‌ڕای من جارێ پێنه‌گه‌یشتوه".
ئه‌م كاره ئه‌زێتی زیاتربوه، هه‌ندێك جار كه راپۆرتێك له‌سه‌ر به‌رپرسان و برایانی وه‌زیر ئاماده‌كراوه هه‌ستم ده‌كرد كه ئیحراج بوم
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا په‌شیمان نیه له‌وه‌ی كه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه، خالید هادی چاوشلی ده‌ڵێت، "من پێشتریش له‌كاری ئیداریدا بوم، له یه‌كه‌مین ساڵمه‌وه له زانكۆ كه جێگری راگر و سه‌رۆك به‌ش بوم له كۆلێژی دارایی و ئابوری له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای 2000كان و یاریده‌ده‌ر و راگریش بوم به وه‌كاله‌ت راهاتوم له‌سه‌ر كاری ئیداری، به‌ڵام ئه‌م كاره ئه‌زێتی زیاتربوه، زه‌ره‌ره‌كه ئه‌وه‌یه كه پێموایه هه‌ندێك جار كه راپۆرتێك له‌سه‌ر به‌رپرسان و برایانی وه‌زیر ئاماده‌كراوه هه‌ستم ده‌كرد كه ئیحراج بوم، ره‌نگه به‌رامبه‌رم دڵی شكابێت، له‌كاتێكدا من راپۆرتم بۆ خۆم نه‌ده‌نوسی به‌ڵكو كادیرێك ده‌ینوسی و ئێمه فلته‌رمان ده‌كرد".
له ساڵی 2014وه له دیوانی چاودێری دارایی ده‌ستبه‌كاربوم ئێستا گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی باش
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "من كه له ساڵی 2014وه له دیوانی چاودێری دارایی ده‌ستبه‌كاربوم ئێستا گه‌یشتوه‌ته ئاستێكی باش و كادیره‌كان باشتربون و توانای هونه‌ری و پیشه‌ییان زۆر زیاتربون، ئێستا ئێمه كێشه‌ی ژماره‌مان پێویسته و كادیره‌كان پێویستیان به راهێنان و بینین كۆنفراسی زیاتره له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌رفه‌تی به‌شداریان له ده‌ره‌وه زۆر كه‌مه مه‌گه‌ر هه‌ندێك به‌رنامه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و UNDP، هاوشێوه‌ی كادیره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق نین، به‌ڵام ساڵی رابردو ده‌رفه‌تی باشمان هه‌بو، شان به شانی كادیرانی چاودێری دارایی راپۆرتێكمان نوسی و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌سه‌ندكرا كه وایكرد كه تێگه‌یشتنێكی رونیان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و داهات و خه‌رجیه‌كه‌ی هه‌بێت له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینیكراو بو".