ئۆکرانیا بۆ ناتۆ: چەک و تەقەمەنی زیاترمان بۆ بنێرن

10:00 - 30/04/2023

2917جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ڤالێری زاڵۆژنی فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لەکۆبونەوەیەکدا کریستۆڤەر کافۆلی فەرماندەی گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ی لە دۆخی هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ ئاگادارکردوەتەوە و داوای چەک و تەقەمەنی زیاتری بۆ ئۆکرانیا کردوە. 

ڤالێری زاڵۆژنی لە زالۆنی لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە "تێلیگرام" نوسیویەتی، "کۆبونەوەیەکی درێژخایەنم لەگەڵ کریستۆڤەر کافۆلی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ناتۆ و فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەوروپا ئەنجامداوە، بە وردی باسمان لە دۆخی ئۆپەراسیۆنەکان کرد بە درێژایی تەواوی هێڵی پێشەوەی جەنگ".

ئێمە سیناریۆ و هەڕەشە و پێشمەرجەکانی ئەگەرەکانمان بۆ کاروباری داهاتومان باس کرد

وتیشی، "ئێمە سیناریۆ و هەڕەشە و پێشمەرجەکانی ئەگەرەکانمان بۆ کاروباری داهاتومان باس کرد، ئێمە ئامانجێک بۆ خۆمان دادەنێین، ئامادەکاری بە شێوەیەک بکەین کە بتوانین هەندێک ئەرک تەواو بکەین".

کیێڤ پێویستی بە دابینکردنی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی گونجاوی زیاتر هەیە

ئەوەشیخستۆتەڕو، لەکۆبونەوەکەدا جەختیکردۆتەوە، "کیێڤ پێویستی بە دابینکردنی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیی گونجاوی زیاتر هەیە لە کاتی خۆیدا هەیە".

باسمان لە پرسەکانی مەشقپێکردنی سەربازان کرد

ڤالێری زاڵۆژنی باسی لەوەشکردوە، "هەروەها باسمان لە پرسەکانی مەشقپێکردنی سەربازان کرد و ڕێککەوتین لەسەر درێژەدان بە دیالۆگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری ئۆکرانیا".

پێشتر ڕوسیا یاداشتێکی بۆ وڵاتانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) سەبارەت بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا ناردبو، لەوبارەیەشەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاندوە، هەر بارێک کە چەکی تێدابێت بۆ ئۆکرانیا دەبێتە ئامانجێکی شەرعی بۆ ڕوسیا، لەئێستاشدا وڵاتانی ناتۆ "یاری بە ئاگر دەکەن" بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا.

دیمیتری پێسکۆڤ، سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی ڕوسیا رایگەیاندبو، ناردنی چەک بۆ ناو ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆژئاواوە هیچ بەشدار نییە لە سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا و کاریگەری نەرێنی دەبێت.

نیشانەکردن

ئۆکرانیا ناتۆ