خەندان-
بەهۆی پێشکەوتنی رۆژ بەرۆژی بواری تەکنەلۆجیا و گۆڕانی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان، حکومەتی سوید بڕیاریدا کۆتایی بە هێڵی تەلەفونی نۆرماڵ بهێنێت.
حکومەتی سوید بڕیاریدا کۆتایی بە هێڵی تەلەفونی نۆرماڵ بهێنێت
حکومەتی سوید بڕیاریدا هێڵی تەلەفونی نۆرماڵی وڵاتەکەی ببڕێت و تا ساڵی 2025 بە تەواوەتی لەکاربخات، هۆکارەکەشی بۆ کەمی بەکارهێنانی گەڕاندەوە کە ئێستا هاوڵاتیان زیاتر لەگەڵ پێشکەوتنی نوێی بوارەکانی تەکنەلۆجیا و پەیوەندیکردن خۆیان گونجاندوە.
لە ساڵی 1876 ئامێری تەلەفون گەیشتە وڵاتی سوید
هێڵی تەلەفونی جێگیر کە بە "
تەلەفونی نۆرماڵ" ناسراوە، لە ساڵی 1875 لەلایەن زانای سکۆتلەندی "
ئەلێکساندەر گراهام بێڵ" لە وڵاتی کەنەدا داهێنرا، لە ساڵی 1876 ئامێری تەلەفون گەیشتە وڵاتی سوید و دوای 147 ساڵ لە بەکارهێنانی، بڕیاردرا کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکە بهێندرێت.
وڵاتی سوید خاوەنی پێشکەوتوترین کۆمپانیاکانی گەیاندن و پەیوەندیەکانی بواری تەکنەلۆجیایە
وڵاتی سوید یەکێکە لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی بواری تەکنەلۆجیا، خاوەنی یەکێک لە پێشکەوتوترین کۆمپانیاکانی گەیاندن و پەیوەندیەکانی بواری تەکنەلۆجیایە بە ناوی
Ericsson کە لە ساڵی 1876 هێڵی تەلەفونی نۆرماڵی هێنایە وڵاتەکە.
(یەکەمین ئامێری تەلەفون)
(ئەلێکساندەر گراهام بێل، داهێنەری تەلەفونی جێگیر)