خهندان-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بەڵێنیدا ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا سەربەخۆیی ئابوریی تەواو بۆ وڵاتەکەی دەستەبەردەکات و لەچین جیای دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکدا بۆ جەماوەرێکی زۆر لە لایەنگرانی کۆمارییەکان لە فلۆریدا رایگەیاند، "کاتێک جارێکی دیکە دەبمەوە بە سەرۆک، چین لە پێگەی نەتەوەی پەسەندکراو لە بازرگانیدا بێبەش دەکەم، بە دڵنیاییەوە سەربەخۆیی ئابوری بۆ ئەمریکا لە چین بەدەستدەهێنم".
ئیدارەی ئێستای کۆشکی سپی هەوڵ نادات دو گەورەترین ئابوری جیهان لە یەکتر جیا بکاتەوە
ئیدارەی ئێستای ئەمریکا پشتڕاستی دەکاتەوە کە سەرەڕای سەپاندنی سزاکان، هەوڵ نادات دو گەورەترین ئابوری جیهان لە یەکتر جیا بکاتەوە و دەرئەنجامێکی لەو شێوەیە بە کارەسات بۆ هەردو وڵات دەزانێت.
چین لە پێگەی زۆرترین نەتەوە لە بازرگانی هاوبەشدا بێبەش دەکات
لەبەرامبەردا ترەمپ دەڵێت، "چین لە پێگەی زۆرترین نەتەوە لە بازرگانی هاوبەشدا بێبەش دەکات".
پێشتر ترەمپ ڕایگەیاندبو، ئەگەر بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، فەرمانبەرانی فیدڕاڵی پێویستە تاقیکردنەوەی خزمەتگوزاری شارستانی ئەنجامبدەن و ئەو کرێکارانەی دەرنەچن، لە کارەکانیان دوردەخرێنەوە.