خهندان-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاریدا 100 هەزار دینار وەک پاداشت بداتە سەرجەم فەرمانبەرانی ژینگەپارێز و کرێکارانی پاککەرەوە خەرجبکرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی رێنمایی دەرکردوە، پاداشتی دارایی بە بڕی 100 هەزار دینار بدرێتە کرێکارانی پاککەرەوە و ژینگەپارێزان.
سەرجەم ژینگەپارێز و کرێکارانی پاککەرەوە سودمەند دەبن
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەرجەم ژینگەپارێز و کرێکارانی پاککەرەوەی هەرچوار سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و دادوەری و وەزارەت و دامودەزگاکان دەگرێتەوە.
ئێوارەی 16ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی بەربانگی لەگەڵ ژمارەیەک ژینگە پارێز و کرێکاری پاککەرەوە کردەوە، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەیان کرد و رایگەیاند، لەپێدانی یەکەی نیشتەجێبون و زەوی کرێکارانی پاککەرەوە لەریزی پێشەوە دەبن.