خه‌ندان-
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگ بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا به كۆی ده‌نگ بڕیاریداوه گوژمه‌یه‌ك پاره بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت كه بڕه‌كه‌ی 400 ملیار دیناره.
جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئیداری پێویسته
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئیداری پێویسته و دواتر ره‌وانه ده‌كرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
تاوه‌كو پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق له په‌رله‌مان په‌سه‌ندده‌كرێت به‌مجۆره پاره‌ی موچه دەنێردرێت
فارس عیسا باسی له‌وه‌شكرد، تاوه‌كو پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق له په‌رله‌مان په‌سه‌ندده‌كرێت به‌مجۆره پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.