ترەمپ "تۆمەتێکی مەترسیدار" ئاڕاستەی ماکرۆن دەکات

07:29 - 12/04/2023

5386جار خوێندراوەتەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بە ملکەچبونی خواستەکانی شی جینپینگ سەرۆکی چین تۆمەتبار کرد.

دۆناڵد ترەمپ کە لە ساڵی 2024دا هەوڵدەدات بگەڕێتەوە کۆشکی سپی، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دژایەتی چینی کردوە، هەرچەندە شی جینپینگی بە دۆستێکی زۆر باشی خۆی وەسفکردوە.

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گاڵتە بە سیاسەتی دەرەوەیی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی دەکات
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا گاڵتە بە سیاسەتی دەرەوەیی جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی دەکات و بەو شێوەیە وەسفیکرد کە بوێری ڕوسیا و کۆریای باکور و چینی بەهێزتر کردوە و ڕۆڵی ئەمریکای وەک سەرکردەیەکی جیهانی پەراوێزخستوە، ئەم ڕەخنانەش هەر ئەوانەن کە پێشتر ئاڕاستەی ترەمپ خۆی دەکران. 
ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕۆڵی نەگێڕاوە و ماکرۆنی هاوڕێی من لە کۆتاییدا ملکەچی خواستەکانی چین ببێت
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، "تۆ ئەم جیهانە شێتانەیەت هەیە کە دەتەقێتەوە، ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک ڕۆڵی نەگێڕاوە و ماکرۆنی هاوڕێی من لە کۆتاییدا ملکەچی خواستەکانی چین ببێت".
ئەو قسانە نەفرەت لێکراون

دیپلۆماتکارێکی باڵای فڕەنسا ڕۆژی چوارشەممە بەرپەرچی قسەکانی ترەمپی دایەوە و بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "ئەو قسانە نەفرەت لێکراون".

ئەو دیپلۆماتکارە ئاماژەی بە قسەکانی ترەمپ کرد لە سەردانەکەیدا بۆ پەکین لە تشرینی دوەمی 2017 کرد و باسی لەوەکرد، "چین بە هۆکاری کورتهێنانی بازرگانی نازانێت".

لە کۆتایی سەردانەکەیدا بۆ چین هەفتەی ڕابردو، ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد کە پشتبەستن بە ئەمریکا کەمبکاتەوە و هۆشداریشیدا لە کەوتنە داوی قەیرانێک لەسەر تایوان کە بەهۆی "ڕیتمێکی ئەمریکی و کاردانەوەی زیادەڕۆیی چینییەوە" پاڵنەری دەبێت.

لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ بە پرسیارکردن لە تواناکانی ناتۆ و بەدەرکردنی هاوبەشە ئەوروپییەکان و پەیوەندیکردن بە فەرمانڕەوا ستەمکارەکانەوە، دژی هەندێک لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بو لە دوای جەنگی جیهانی دوەم.

نیشانەکردن

ترەمپ