خهندان-
ئەو هاوڵاتییە كوردهی باکوری کوردستان کە ساڵی 2020 لە ههلیكۆپتهر فڕێدرایە خوارەوە، سزای زیاتر لە حەوت ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سپێندرا.
ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە دانیشتنی دادگای دوەمی سزا قورسەکانی مێرسین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر عوسمان شیبان بەڕێوەچو، چونکە داواکاری گشتی تۆمەتباری کردبو بە ئەندامبون لە "رێکخراوە تیرۆرستییەکان".
م دوای وەرگرتنی وتەی پارێزەرەکەی سزاکە بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ کەمکراوەتەوە
ئاماژهی بهوهشكردوه، دوای وەرگرتنی پەڕەوەکانی دۆسیەکە سزای نۆ ساڵ بەسەر عوسمان شیبان-دا سەپاند، بەڵام دوای وەرگرتنی وتەی پارێزەرەکەی سزاکە بۆ حەوت ساڵ و شەش مانگ کەمکراوەتەوە.
عوسمان شیبان و سەروەت تورگوت خرابونە ناو ههلیکۆپتەرەوە و دوای ماوەیەک لە فڕین هەر دو هاوڵاتییەکە فڕێدرانە خوارەوە
عوسمان شیبان و سەروەت تورگوت لە رۆژی 11ـی ئەیلولی 2020 لە شارۆچکەی شاخ-ی وانی باکوری کوردستان دەستگیرکران، دوای دەستگیکردنیان بە بیانوی گواستنەوەیان دەخرێنە ناو ههلیکۆپتەرەوە و دوای ماوەیەک لە فڕین هەر دو هاوڵاتییەکە فڕێدرانە خوارەوە.
30ـی ئەیلولی 2020، سەروەت تورگوت گیانی لەدەستدا، عوسمان شیبانیش کە زۆر بە قورسی بریندار ببو ، رۆژی 20ـی ئەیلول لە خۆشخانە دەرکرا تاوهكو لە ماڵەوە چاودێری بکرێت و چارەسەرییە پزیشكییەکانی وەربگرێت.