خهندان-
ڤۆلۆدمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پۆڵندا بە دو قۆناغ 200 زرێپۆش و کەشتی هەڵگری سەربازی لە جۆری ڕۆسۆماک رەوانەی وڵاتەکەی دەکات تا هێزەکانیان لەشەڕەکانیاندا دژ بە روسیا بەکاریانبهێنن.
ڤۆلۆدمیر زلێنسکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لە کەناڵی تایبەتی خۆی تێلێگرام، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ پۆڵندا ڕایگەیاندوە، "ڕێککەوتنی نوێ واژۆ کراوە کە بریتین لە دەستخستنی زیاتر لە 100 زرێپۆش، هەروەها سەبارەت بە زریپۆشی کەشتی هەڵگری سەربازی (ڕۆسۆماک)، ئۆکرانیا دەستبەجێ 100 یەکە بەدەست دەهێنێت و 100 یەکەی دیکەش لە کاتێکی دواتردا دەگەنە کیێڤ.
ڕێککەوتن کراوە کە موشەک هەڵگر و موشەکی زیادەمان بۆ دابینبکرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ڕێککەوتن کراوە کە موشەک هەڵگر و موشەکی زیادە و فڕۆکەی جۆری میگمان بۆ دابینبکرێت".
سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو سەردانێکی فەرمی بۆ وارشۆ ئەنجامدا و لەو سەردانەدا چەندین ڕێککەوتن لەنێوان پۆڵندا و ئۆکرانیا واژۆ کران.
ئۆکرانیا داوای لە پۆڵندا کردوە ژمارەیەکی زیاتر لە کەشتییە زرێپۆشەکانی ڕۆسۆماکیان بۆ دابین بکات
پێشتر پیۆتر مۆلەر وتەبێژی فەرمی حکومەتی پۆڵندا ڕایگەیاندبو، ئۆکرانیا داوای لە پۆڵندا کردوە ژمارەیەکی زیاتر لە کەشتییە زرێپۆشەکانی ڕۆسۆماکیان بۆ دابین بکات، داواکارییەکەش لە 100 یەکە بۆ 150 یەکە زیادیکردوە.
زرێپۆشەکانی جۆری ڕۆسۆماکی پۆڵندی لەسەر تایەن و لەسەر بنەمای فڕۆکەی جۆری AMV فینلاندی بەرهەمهێنراون و موشەکێکی 30 ملمیان تێدایە.