خهندان-
ئهمڕۆ سێشەممە ئەمریکییەکان چاودێری روداوێکی بێوێنە لە مێژودا دهكهن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشویان لە نیویۆرک لە دادگا ئامادە دەبێت، دوای ئەوەی بە تاوانی پێدانی پاره به ستۆرمی دانیێڵز، ئەکتەری پۆرنۆ تۆمهتباركرا، ئهو بە یاوەری بریکارەکانی دەزگای نهێنی بەرەو دادگا دەڕوات و دەبێت لهوێ کاتژمێری دەستی و مۆبایل رادەست بکات و پرسیاری وەک ناو و بەرواری لەدایکبونی لێدەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای بهڕێوهبردوه، بوە یەکەمین سەرۆکی ئەمریکا کە ڕوبەڕوی تۆمەتی تاوانکاری دەبێتەوە و لە دادگا ئامادەبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە توڕەیی لایەنگرانی، دادگاییکردنەکەی بە ئامانجگرتنی ئاشکرای دەزانن.
ترەمپ رۆژەکەی بە جێهێشتنی شوقەکەی لە "تاوەری ترەمپ" لە ناوچەی مانهاتن دەستپێدەکات
ترەمپ رۆژەکەی بە جێهێشتنی شوقەکەی لە "تاوەری ترەمپ" لە ناوچەی مانهاتن
دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی بچێتە دادگا له نزیک کاتژمێر 10:30 خولهكی بەیانی (بە کاتی ناوخۆی ئهمریكا).
دۆناڵد ترەمپ بە یاوەری بریکارەکانی دەزگای نهێنی کە سەرۆکەکانی پێشوی ئەمریکا بۆ هەتا هەتایە دەپارێزن بەرەو دادگا دەڕوات.
دۆناڵد ترەمپ بە یاوەری بریکارەکانی دەزگای نهێنی بەرەو دادگا دەڕوات
ترەمپ بە یاوەری تیمە یاساییەکەی کە بەرگری لێدەکەن، بە کاروانەکەی شانبەشانی ئێریک ترهمپی کوڕی دهڕوات، لەکاتێکدا ڕێگاکە بەڕوی هاتوچۆی ئاساییدا دادەخرێت، ئەوەش لەبەر هۆکاری ئەمنی و بڕیارە کاتژمێر 11:00 (بەکاتی ناوخۆی ئهمریكا) بگاتە نوسینگەی ئەلڤین براگ، داواکاری گشتی مانهاتن.
ترهمپ پرسیاری وەک ناو و بەرواری لەدایکبونی لێدەکرێت
ترهمپ دەبێت شتومەکی تایبەتی وەک کاتژمێری دەستی و مۆبایل ڕادەست بکات و پرسیاری وەک ناو و بەرواری لەدایکبونی لێدەکرێت، دوای ئەوەش پەنجەمۆرەکانی لێوهدهگیرێت، بهڵام بۆ رێگریكردن له شهرمهزاركردنی پێدهچێت كهلهپچه نهكرێته دهستی، ئهوهی بهپێی رۆژنامهی دهیلی مهیل.
ترەمپ ههروهها لەبەردەم دادوەر خوان مێرشان ئامادە دەبێت
ترەمپ ههروهها لەبەردەم دادوەر خوان مێرشان ئامادە دەبێت، بۆ ئەوەی گوێی لێبگرێت، لە بەرامبەردا سەرۆکی پێشوی کۆمارییەکان پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە "درۆیە".
پێشبینی دەکرێت دانیشتنەکەی ترەمپ لە نێوان 15 بۆ 30 خولەک بخایەنێت
پێشبینی دەکرێت دانیشتنەکەی ترەمپ لە نێوان 15 بۆ 30 خولەک بخایەنێت، ئەوەش ڕێکارێکی دادوەری بێ وێنەیە لە مێژوی ئەمریکادا، دوای تهوابونی رێكارهكان له دادگا، ترهمپ بەرەو فڕۆکەخانەی لاگاردیا دەڕوات بەمەبەستی گەشتکردن بۆ فلۆریدا.
دوای گهیشتنهوهی به فلۆریدا، ترەمپ لە ماڵەکەیەوە لە پاڵم بیچ وتارێک پێشکەش دەکات و چاوەڕوان دەکرێت پاڵنەرەکانی تۆمەتبارکردنی بخاتە ژێر پرسیارەوە و باس لە تۆڵەسەندنەوە و پاڵنەرە سیاسییەکان بکات.