خهندان-
فینلاند بوە 31هەمین ئەندامی هاوپەیمانی ئاسایشی ناتۆ و ئاڵاکەی لە بارەگای هاوپەیمانییەکە ههڵكرا، بهوهش سنوری وڵاتانی ئهندام له ناتۆ لەگەڵ روسیا دو هێندە زیاددەکات.
بهگوێری تۆڕی ههواڵی BBC، وهزیری دهرهوهی فینلاند ئهمڕۆ سێشهممه بهڵگهی پهیوهستبونی به هاوپهیمانی باكوری ئهتڵهسی ناتۆ لهگهڵ هاوتا ئهمریكییهكهی واژۆكرد.
هاتنی فینلاند پاشەکشەیە بۆ ڤلادیمیر پوتن
هاتنی فینلاند پاشەکشەیە بۆ ڤلادیمر پوتین سهرۆكی روسیا، کە پێش لەشکرکێشی تەواوەتی بۆ سەر ئۆکرانیا چەندین جار گلەیی لە فراوانبونی ناتۆ دەکرد، بهڵام ئێستا درێژیی سنوری روسیا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دو هێندە زیادیکردوە.
فینلاند میحوەری ڕۆژهەڵاتی بە درێژایی 1340 کیلۆمەتر (832 میل) لەگەڵ روسیا هاوبەشە
فینلاند میحوەری ڕۆژهەڵاتی بە درێژایی 1340 کیلۆمەتر (832 میل)
لەگەڵ روسیا هاوبەشە و بەهۆی شەڕی روسیا لە مانگی ئایاری ڕابردودا بە فەرمی لەگەڵ سوید داوای پەیوەندیکردنیان به ناتۆوه کرد.
روسیا "لە نزیکەوە چاودێری" ئەو شتانە دەکات کە لە فینلاند ڕودەدەن
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین هۆشداریدا لەوەی روسیا "لە نزیکەوە چاودێری" ئەو شتانە دەکات کە لە فینلاند ڕودەدەن و گەورەبونی ناتۆی بە "پێشێلکردنی ئاسایشی روسیا و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی" وڵاتهكهی وەسفکرد.
فینلاند و سوید دوای لەشکرکێشی ئۆکرانیا، ماددەی پێنجەمی ناتۆیان هەڵبژارد
فینلاند و سوید پێشتر هەردوکیان سیاسەتی یەکنەگرتنیان گرتبوەبەر، بەڵام دوای لەشکرکێشی ئۆکرانیا، ماددەی پێنجەمی ناتۆیان هەڵبژارد، کە دەڵێت هێرشکردنە سەر یەک ئەندام هێرشکردنە سەر هەموان.
ئەگەر فینلاند داگیر بکرێت یان هێرش بکرێتە سەر، هەمو ئەندامانی ناتۆ بە ئەمریکاشەوە بە هانایەوە دهچن
لە ڕاستیدا بەو مانایەیە کە ئەگەر فینلاند داگیر بکرێت یان هێرش بکرێتە سەر، هەمو ئەندامانی ناتۆ بە ئەمریکاشەوە بە هانایەوە دهچن.
لەشکرکێشییەکەی روسیا بوە هۆی بەرزبونەوەی رای گشتی فینلاند
لەشکرکێشییەکەی روسیا بوە هۆی بەرزبونەوەی رای گشتی فینلاند بەرەو پەیوەستبون بە ناتۆ و بهڕێژهی 80%.
ئەمڕۆ سێشەممە یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی فینلاند سەلامەتتر بێت و ناتۆ بەهێزتر بێت".
رەنگە ئەمە یەک شت بێت کە هۆكارێك بۆ ئهوهی بتوانین سوپاسی پوتن بکەین
لایخۆیهوه ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "وەسوەسەی ئەوەم بۆ دروست بوە بڵێم، رەنگە ئەمە یەک شت بێت کە هۆكارێك بۆ ئهوهی بتوانین سوپاسی پوتن بکەین".
داواکارییەکەی سوید بۆ ئهندامبون له ناتۆ بۆ ئێستا گیری خواردوە
داواکارییەکەی سوید بۆ ئهندامبون له ناتۆ بۆ ئێستا گیری خواردوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ستۆکهۆڵم تۆمەتبار دەکات بەوەی چەکدارانی کورد لە باوەش گرتوە و رێگەیان پێداوە لەسەر شەقامەکان خۆپیشاندان بکەن، هەروەها هەنگاریا هێشتا ڕەزامەندی لەسەر بەشداریکردنی سوید نەداوە.
لەکاتی رادەستکردنی بەڵگەنامەی پەیوەستبونی بە بلینکن، وەزیری دەرەوەی فینلاند پێکا هاڤیستۆ وتی ئەرکێکی سەرەتایی زۆر گرنگی هەیە.